1423 شیوازی ژیان

ئەگەر هاوسەرەکەت حەزی بەهێنانی ژنی دیکە کرد، تۆ ئەم هەڵسوکەوتانە بکە

01:46 - 16/11/2021

زەمەن-لایف ستایل
زۆرێک لە پیاوان بێجگە ژنەکانیان بەردەوام تەماشای ژنی دیکە دەکەن و خولیای ئەوەن قسەیان لەگەڵدا بکەن یاخود هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەن، تەنانەت زۆر جار دەبێتەهۆی دروستبوونی خیانەت، بەمەش هاوسەرەکانیان هەست بە بێزاریی و شەرمەزاریی دەکەن.


ماڵپەڕی سەیدەتی بە چەند خاڵێک رێنمایی دەداتە ئەو ژنانەی کە تەماشای ژنی دیکە دەکەن، کە چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، لەوانە:-

- تۆی ژن پێویستە بەتەواوەتی لە بیرکردنەوەی هاوسەرەکەت تێبگەیت و بزانیت ئەو شتە چییە کە وای لێدەکات تەماشای ژنی دیکە بکات.
- دەبێت بزانیت کە هاوسەرەکەت حەز بە چ رەنگێک یاخود چ جلێک دەکات بۆ ئەوەی وای لێبکەیت کە نەتوانێت تەماشای ژنی دیکە بکات.
- ئەگەر لە شوێنێکی گشتیدا پێکەوە بوون و بە رێکەوت هاوسەرەکەت تەماشای ژنی دیکەی کرد، ئاسایی بێت بەلاتەوە.
- پێویستە لەگەڵ هاوسەرەکەت بە هێمنی گفتوگۆ بکەیت و هاوار نەکەیت و دەنگ بەرزنەکەیتەوە، بۆ ئەوەی ئەویش هەست بەبەرپرسیارێتی بکات و بتوانێت چارەسەری گرفتەکەی بکات.
- جوانترە تۆی ژن متمانەی تەواوت بە خۆت هەبێت و بەردەوام بە رووی خۆشەوە لەگەڵ هاوسەرەکەت بدوێیت و گرنگی پێ بدەیت.
- دەتوانیت گفتوگۆی بابەتی لەگەڵ بکەیت و نمونەی ئەو پیاوانەی بۆ بێنیتەوە کە تەماشای ژنی دیکە دەکەن و سەرکەوتووش نین، بۆ ئەوەی ئەو هەستەی لا دروستبێت کە خۆی هەڵەیە و نابێت دووبارەی بکاتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن