2471 شیوازی ژیان

وێنە.. شەبنەم بارانی چۆن گلەیی خۆی دەگەیەنێت؟

10:08 - 16/11/2021

زەمەن-لایف ستایل
کچە مۆدێل شەبنەم بارانی لەنوێترین پۆستیدا دەڵێت"زۆر کەسمان بە فرمێسکەکانمان خۆشحاڵکرد، بەڵام هێزی بینینی فرمێسکی کەسمان نەبوو".


 بۆ ئەوەی گوزارشت لە خەمی دڵی و کێشەکانی بکات، شەبنەم لەئەکاونتی خۆی نووسیویەتی" زۆر کەسمان بە فرمێسکەکانمان خۆشحاڵکرد، بەڵام هێزی بینینی فرمێسکی کەسمان نەبوو بەڵکو زۆرتر لەوان ئەمانتوانی تۆڵە بستێنین، بەڵام دڵی ئەوانمان نەبوو".


وتیشی، "ئێمەش رۆشتنمان ئەزانی، بەڵام پێی رۆشتنمان نەبوو، ئێـمەش ئەمانتوانی دڵبشکێنین بەڵام ویژدانی ئەوەمان نەبوو، خراپ بوون هونەر نیە خۆ ، بەرەحم بوون بە تامی مردن هەموو رۆژێ هونەرە".


شەبنەم  بارانی تەمەنى  24 ساڵە، لە دایکبووی رۆژهەڵاتی کوردستانە،  جگە  لە  کاری مۆدێل وەک ئەکتەر بەشداری چەندین ریکلامی  بازرگانی کردووە و بۆ  یەکەمجار وەک ئەکتەر لەگەڵ میران  عەلی بەشداری کلیپەکەی کرد. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن