2557 کوردستان

نەوەی نوێ‌ كورسیەكەی دهۆكی لە دەستدا

04:09 - 06/11/2021

"زەمەن"

بەپێی بەدواداچونێکی «زەمەن» لە دواین ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق نەوەی نوێ‌ هیچ كورسیەكی لە پارێزگای دهۆك بە دەستنەهێناوەو کە پێشتر بانگەشەی بەدەست هێنانی کورسی دەکرد لەو پارێزگایە.

 

ھەرسێ بازنەكەی پارێزگای دھۆك، یازدە كورسی بۆ تەرخانكرابوو، كۆی دەنگدەرانی پارێزگا: ٨٨٢.٧٠٣ دەنگدەر، كۆی دەنگدەرانی دروست: ٣٩٥.٩٧٧ دەنگ، ڕێژەی دەنگدەران ٤٨.١٣٪‏.


پارتی (٨) كورسی: ٢٦١.٥٤٣ دەنگ بەڕێژەی ٦٦.٠٥٪‏.

یەكگرتوو (٢) كورسی: ٨١.١٤٤ دەنگ بەڕێژەی ٢٠.٤٩٪‏.

ھاوپەیمانی (١)كورسی : ٢٥.٠٤٠ دەنگ بەڕێژەی ٦.٣٢٪‏.

نەوەی نوێ : ١٩.٢٩٢ دەنگ بەڕێژەی ٤.٨٧٪‏ .

سەربەخۆ : ٧.٠٤٧ دەنگ بەڕێژەی ١.٧٨٪‏ .

سۆشیالیست : ١.٩١١ دەنگ بەڕێژەی ٠.٤٨

هەرچەندە پێشتر وابڵاوكرایەوە كە كاندیدی نەوەی نوێ ئارام حسێن دەرچوونی مسۆگەر كردووە، بەڵام ئیسماعیل خورماڵی ئەندامی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، بە "زەمەن"ی وت"كاندیدەكەی نەوەی نوێ‌ دەرنەچووە، لە بازنەی سێ‌ لە پلەی پێنجەمدايە بە 11 هەزار و 228 دەنگ و لە دوای چوار كاندیدی دەرچووی پارتی و هاوپەیمانی كوردستانەوە دێت".

بەو پێیەش بێت لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆك

پارتی پارتی (٨),.

یەكگرتوو (٢) كورسی.

ھاوپەیمانی (١) كورسیان هێناوە و نەوەی نوێ‌ لەو پارێزگایە هیچ كورسیەكی بەر ناكەوێت.


بازنەكانی دهۆك:


بازنەی دھۆك (١)
چوار كورسی بۆ تەرخان كرابوو.
براوەكان ؛ پارتی (٣) ، یەكگرتوو (١)
لەم بازنەیەدا كاندیدی ھەریەك لە (پارتی، یەكگرتوو، نەوەی نوێ، سۆشیالیست، سەربەخۆ) بەشدار بوون.
ھاوپەیمانی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵی دادگەری كاندیدیان نەبوو.
كۆی دەنگدەرانی دروست: ١٦٥.٢٠٥ دەنگ
پارتی: ٩٧.٤٠٠ دەنگ بەڕێژەی ٥٨.٩٦٪‏
یەكگرتوو : ٥٦.٧٠٢ دەنگ بەڕێژەی ٣٤.٣٢٪‏
سەربەخۆ: ٦.٦١١ دەنگ بەڕێژەی ٤٪‏
نەوەی نوێ : ٣.٨٩٢ دەنگ بەڕێژەی ٢.٣٦٪‏
سۆشیالیست : ٦٠٠ دەنگ بەڕێژەی ٠.٣٦٪‏

بازنەی دھۆك (٢)
سێ كورسی بۆ تەرخان كرابوو.
براوەكان ؛ پارتی (٢) ، یەكگرتوو (١)
لەم بازنەیەدا كاندیدی ھەریەك لە (پارتی، یەكگرتوو، ھاوپەیمان، نەوەی نوێ، سۆشیالیست، سەربەخۆ) بەشدار بوون.
كۆمەڵی دادگەری كاندیدیان نەبوو.
كۆی دەنگدەرانی دروست: ١٠٩.١٣٦ دەنگ
پارتی: ٧٢.٩٦٩ دەنگ بەڕێژەی ٦٦.٨٦٪‏
یەكگرتوو : ٢٤.٤٤٢ دەنگ بەڕێژەی ٢٢.٤٠٪‏
ھاوپەیمانی : ٦.٣٤٥ دەنگ بەڕێژەی ٥.٨١٪‏
نەوەی نوێ : ٤.١٧٢ دەنگ بەڕێژەی ٣.٨٢٪‏ 
سۆشیالیست : ٧٧٢ دەنگ بەڕێژەی ٠.٧١٪ 
سەربەخۆ: ٤٣٦ دەنگ بەڕێژەی ٠.٤٠٪‏

بازنەی دھۆك (٣)
چوار كورسی بۆ تەرخان كرابوو
براوەكان: پارتی (٣), ھاوپەیمانی (١)
لەم بازنەیەدا كاندیدی ھەریەك لە (پارتی، ھاوپەیمان، نەوەی نوێ، سۆشیالیست) بەشدار بوون.
یەكگرتوو و كۆمەڵی دادگەری و سەربەخۆكان كاندیدیان نەبوو.
كۆی دەنگدەرانی دروست: ١٢١.٦٣٦ دەنگ
پارتی (٣) سێ: ٩١.١٧٤ دەنگ بەڕێژەی ٧٤.٩٦٪‏
ھاوپەیمانی (١) كورسی : ١٨.٦٩٥ دەنگ بەڕێژەی ١٥.٣٧٪‏
نەوەی نوێ : ١١.٢٢٨ دەنگ بەڕێژەی ٩.٢٣٪‏ 
سۆشیالیست : ٥٣٩ دەنگ بەڕێژەی ٠.٤٤

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن