لوبنانییەكان بە لێشاو وڵاتەكەیان بەجێدەهێڵن
12:28 - 19/10/2021
"زەمەن"
به‌هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له لوبنان له چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ٢٣٠ هه‌زار كه‌س كۆچیان كردووه.
تۆنی هاردا، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیی لابۆرا کە له كۆچ ده‌كۆڵێته‌وه، رایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه جیاوازه‌كانی لوبنانه‌وه له سه‌روویانه‌وه قه‌یرانی دارایی له چوار مانگی یه‌كه‌می ٢٠٢١دا، ٢٣٠ هه‌زار كه‌س كۆچیان كردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له سه‌دا ٩٠ی ئه‌و لوبنانییانه‌ی خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی دیكه‌ن له مانگی ئه‌یلوولدا چوونه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام زانیاری نه‌دراوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه داخۆ ئه‌م هاووڵاتییه لوبنانییانه چوونه‌ته چ وڵاتێك.
لوبنان به تایبه‌ت له ٢٠١٩ه‌وه به‌ده‌ست قه‌یرانێكی ئابووریی قوڵه‌وه ده‌ناڵێنێت.