2655 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

10:39 - 10/10/2021

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 10-10-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
تووشی کێشە دەبیت لە کارەکەت و بێ هیوا دەبیت، بەڵام بەزوویی هەڵدەسیتەوەو سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت و دڵخۆش دەبیت.


گا (4/20 بۆ 5/20)
لە کارەکەت ئەرکێکی نوێت پێ دەسپێردرێت و دەبێت هەموو هەوڵەکانتی بۆ بخەیتە کار، خۆشەویستەکەت خۆپەرستە.


دووانە (5/21 بۆ 6/21)
خوێندنەوەی باش بۆ پڕۆژە نوێکەت بکە و پاشان جێبەجێی بکە، لە پێناو بەرژەوەندی خۆت گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدە.


قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
پارەیەکی زۆر دێتە دەستەوەو لەهەموو کێشەکان ڕزگارت دەکات، پێویستە لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاشتبیدەتەوە، تەندرووستیت باش نیە.


شێر (7/23 بۆ 8/22)
هەموو کارەکان لەبەرژەوەندی تۆ بەڕێوەدەچن، خێزانەکەت لە پێش هەمووشتێکەوەیە، دۆخی تەندرووستیت بەرەو باشبوون دەچێت.


فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بەهۆی کارێکەوە قەلەق دەبیت و ناتوانی بڕیاری درووست بدەیت، زۆر شت کۆنتڕۆڵی کردوویت بەمەش لە فشارێکی دەروونی خراپ دایت.


تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
لە چاوپێکەوتنی کاردا سەرکەوتوو دەبیت و خەونەکانت دێنەدی، هەمیشە هەوڵ دەدەیت لە بەرپرسیارێتی خۆشەویستەکەت دەربچیت.


دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەهۆی ژیریتەوە بوویتەتە سەرنجی دەورووبەرەکەت، کاتی ئەوە هاتووە کە هاوسەرگیری ئەنجام بدەیت، خۆت لە فشاری دەروونی بپارێزە.


کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەوڵبدە بەزوویی کێشەکانت چارەسەر بکەیت تاوەکو هەندێک شت بەسەرتا نەشکێتەوە، گرنگی بەوەرزش بدەو کێشی لەشت دابەزێنە.


گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئاگاداری خێزانەکەت بە چونکە یەکێکیان تووشی هەڵە دەبێت و چارەسەری ئەستەمە، خۆشەویستەکەت پەیوەندی لەگەڵ کەسێکدا هەیە.


سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
بەخت یاوەرتە و لە چەند گرفتێکی ڕابردوو ڕزگارت دەبێت، خۆشەویستەکەت تووشی گرفتێکت دەکات ئاگاداربە.


نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هاوڕێکانت لە هەڵسوکەوتت بێزاربوون و لێت دووردەکەونەوە ئەمەش لەبەرژەوەندی تۆدا نیە، پشکنینی تەندروستی بکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن