نرخی نه‌وت 76 دۆلاری تێپه‌ڕاند
09:05 - 23/09/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له بازاڕەکانی جیهاندا ئه‌مڕۆ بەراورد
بە رۆژانی رابردوو رووی لە بەرزبونەوە كرد.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نرخی به‌رمیلێك
نه‌وتی برێنت به 76دۆلار‌و 34 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش به 72 دۆلار‌و 39 سه‌نته.
سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی رابردوو نرخی یەک به‌رمیل
نه‌وتی برێنت 77 دۆلاری تێپەڕاندو ئه‌وه‌ش تۆماركردنی نرخێكی به‌رزی پێوانه‌ییی
بوو له دووساڵی رابردودا.
به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی،
كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران
هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت
دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی
رۆژانه.
مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە
مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا.