460 کوردستان

كوێستان محەمەد: رەشنوسی یاسای منداڵمان رەوانەی ئەنجومەنی شورا كرد

05:11 - 22/09/2021

زەمەن-

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رەشنووسی یاسای مافەكانی منداڵ تەواو بووە و  رەوانەی ئەنجوومەنی شورا  كرا.

كوێستان محەمەد، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، بە بەشداری ڕێكخراوی یونیسێف، رەشنووسی یاسای پاراستنی مافی منداڵ تەواو بووە و رەوانەی ئەنجومەنی شورا كردووە، بە پەسەندكردنیشی لەلایەن پەرلەمانی كوردستان، بۆ یەكەم جار كوردستان دەبێتە خاوەن یاسایەكی تایبەت بە مافەكانی منداڵ لە هەرێمی كوردستان، یەكێك لە پلانە ستراتیجیەكانی وەزارەتیشیان پاراستنی منداڵە لە تاوان و دەستدرێژییەكان دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆیان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لە پێناو  زیاتر پاراستنی منداڵ لە توندوتیژی و پێشێلكردنی مافەكانی،  دەرچواندنی یاسای پاراستنی مافەكانی منداڵ لە هەرێمی كوردستان بە زەرورەتێكی حەتمی دەزانن بۆ ئەوەی كۆكەرەوەی هەموو ئەو بڕگە و ماددانە بێت كە لە یاساكانی تردا هاتوون و بەشێوەیەك پارێزگاری و پاراستنی تەواو بۆ منداڵان فەراهەم بكات لەسەر بنەمای جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤ و ڕێكەوتننامەی جیهانی  مافەكانی منداڵ و هەموو ڕێسا و یاسا نێودەوڵەتیەكان.

 

ڕەشنووسی یاساكە لە 82 ماددە پێك هاتووە و باس لە درووستكردنی ئەنجومەنێك دەكات بۆ دانانی ستراتیج و پلان و سیاسەت بۆ پاراستنی منداڵ و دابینكردنی مافەكانیان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن