7 کوردستان

د.هێمن هەورامی: فەرەنسا پشتیوانی لەیەک هەرێمی کوردستانی یەکگرتوو دەکات

04:33 - 15/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 د.هێمن هەورامی، بڵاویکردەوە، فەرەنسا پشتیوانی لە یەک هەرێمی کوردستانی یەکگرتوو دەکات و  کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێکی یاساییە و پشتیوانی گفتوگۆی سیاسی نێوان پارتی و یەکیتی دەکات بۆ چارەسەری گرفتە سیاسیەکان.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، د. هێمن هەورامی،  ئەندامی مەکتەبی سیاسی، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: لە پیرمام پێشوازییان لە ئێمانوێل مینیو کونسولی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد و لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و کاراکردنەوەی پەرلەمان گفتووگۆیان کردووە.

دەشڵێت: سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی کوردستان سیاسەت و هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانمان بۆ روونکردەوە بەوەی کە کاراکردنەوەی پەرلەمان دوای دوو ساڵ لە هەڵبژاردنەکان بە گوێرەی هەموو رێککارە یاسایی و پەێرەوییەکان کراوە .جەختمان لە ئامادەیی و پابەندی پارتی بەدوایین پەیامی سەرۆک بارزانی کردەوە بەوەی کە وەکو پارتی ئامادەین بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەل برایانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان.

هێمن هەرامی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لای خۆیەوە کونسولی فەرەنسا ئاماژە بە پەیوەندییە مێژووییە دێرینەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان هەڵوێستی فەرەنسای دووپاتکردەوە بەوەی کە کاراکردنەوەی پەرلەمان بە کاریکی یاسایی دەز انن و پشتیوانی ئەوەن پارتی و یەکیتی و لایەنەکان بەردەوام بن لە گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ دۆزینەوەی ریگا  چارە . دووپاتی کردەوە کە هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و یەکگرتوو لەبەرژەوەندی گەلی کوردستان و فەرەنسادایە و پشتیوانی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستانن لە چوارچێوەی عیراقدا.

دواتر لەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی عیراق و ناوچەکە بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن