شاکیرا بەهۆی ڤیدیۆیەکییەوە گاڵتەی پێدەکرێت
12:23 - 14/09/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەند شاکیرا کاتێک ڤیدیۆی خۆی
بڵاودەکاتەوە کە سەرقاڵی دروستکردنی (پان کێک)ە، رووبەڕووی گاڵتەپێکردن دەبێتەوە.
لەرێگەی ئەکاونتی خۆی لە ئیسنتاگرام، خانمە هونەرمەند شاکیرا ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە کە تێیدا لەگەڵ
دوو کوڕەکەی سەرقاڵی دروستکردنی (پا کێک)ن.
ڤیدیۆکە زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری هەبووەو فانەکانی پێی
دەڵێن کە نازانێت خواردن دروستبکات و بۆی باشترە کە واز لەو کارانە بێنێت، بەشێکی
دیکەی فانەکانیشی گاڵتەی پێدەکەن.
شاکیرا لەساڵی 1977 لە کۆڵۆمبیا لەدایک بووەو جگە لە گۆرانبێژ،
سەماکرێکی ناوداریشە و خاوەی دوو کوڕە.