653 جیهان

بزووتنەوەی تاڵیبان حكومەتی نوێی ئەفغانستانی راگەیاند

05:37 - 07/09/2021

زەمەن-

بزووتنەوەی تاڵیبان حكومەتی نوێی لە ئەفغانستان راگەیاند و مەلا محەمەد حەسەن، وەك سەرۆك وەزیرانی كاتی ئەفغانستان و مەلا عەبدولغەنی برادەر، وەك جێگری سەرۆك وەزیران دیاریكران.

ئەمڕۆ بزووتنەوەی تاڵیبان بە فەرمی حكومەتی نوێی لە وڵاتی ئەفغانستان راگەیاند و ناوی بەشێك لە بەرپرسانی نوێی ئاشكراكرد ئەوانیش مەلا محەمەد حەسەن، وەك سەرۆك وەزیرانی كاتی ئەفغانستان و مەلا عەبدولغەنی برادەر، وەك جێگری سەرۆك وەزیران دیاریكران، سیراجەدین حەقانی، وەزیری ناوخۆ، كوڕی مەلا عومەر دامەزرێنەری بزووتنەوەكە وەك وەزیری بەرگری.

مانگی رابردوو بزووتنەوەی تاڵیبان بەشێكی زۆری وڵاتی ئەفغانستانیان كۆنتڕۆڵكردەوە و دوێنێش ویلایەتی پەنجشیر شوێنی ئەحمەد شامەسعود سەركردەی كوژراوی ئەفغانستانیان وەك دوا شوێنی وڵاتەكە كۆنتڕۆڵكرد.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن