نرخی نه‌وت به‌راورد به‌دوێنێ به‌رزتر بۆوه
07:35 - 31/07/2021
زه‌مه‌ن_ئابوری
نرخی نەوت له
بازاڕەکانی جیهاندا رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و به‌راورد به‌دوێنێ به‌رزتر بووه.
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 75 دۆلار‌و 14 سه‌نت و خاوی ئه‌مریكیش به بە 73 دۆلار‌و 72 سه‌نته. له‌كاتێكدا دوێنێ به دۆلارێك كه‌متر مامه‌ڵه‌ی
پێوه‌ده‌كرا.
رۆژی 6-7-2021
نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی برێنت 77 دۆلاری تێپەڕاندو ئه‌وه‌ش تۆماركردنی نرخێكی به‌رزی
پێوانه‌ییی بوو له دووساڵی رابردودا.
به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆسه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری 2020،
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت
لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی
رابردوودا.