چین ناتوانێت لە ئابوریدا پێش ئەمریکا بکەوێتەوە
12:53 - 28/07/2021
سهرچاوە: News week
وەرگێڕانی: ئەنوەر
کەریم
ئابوری چین لەوەدەچیت هەتا ساڵی 2050 هەر بە شوێن پێی ئەمریکاوە بێت. بە پێی شیکاریەکان
کە تازە بڵاوکراونەتەوە.
ئەو پێشبینیەی Capital
Economics پێچەوانەی ئەوەیە کە دەیانووت چین ئەتوانێت لە ئابوریدا پێش ئەمریکا
بکەوێت.
ئەم کۆمپانیا ڕاویژکاریە کە بنکەکەی لە شاری (لەندەن ) پێشبینی ئەوە دەکات ئەم تەقینەوە ئابوریە یان ئەم هێرشە ئابوریەی چین ، گەشەی نەکردوە ئەگەر بەراورد بکرێت بەو
کاتەی کە ئابوری ئەمریکای پێدا ڕۆیشتوە بەگەشەکردنەکەیدا . ئەمەش بەشیکی پەیوەندی هەیە بەهیزی کاری چینیەوە
کە بەڕێژەی (0.5%) ساڵانە کەمدەکات هەتا
ساڵی 2030.
لەئێستادا هێزی کاری ئەمریکا بەرەو
فراوانبوون دەڕوات بە هۆی زیادبوونی منداڵبوون و زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران بۆ ئەمریکا.
ئەم سیناریۆیەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی گەشەکردنی بەرهەمینان و بچوکبونەوەی هێزی کار ئەمەش دەبیتە
نەهێشتنی ئەوەی کە چین نەتوانێت پێش ئەمریکا بکەوێت.
پێشبینی ئەم کۆمپانیایە ئەوەیە هەنگاوی ئابوری دەبێت یەکبگرێتەوە لە نێوان دوو ووڵاتدا لەبەرهەمهێنان و هەڵئاوسان لەگەڵ بەهایی دراودا (Exchange Rate). وە کۆمپانیاکە ئەڵیت ئەگەر هەتا ناوەڕاستی
ساڵی 2030-ەکان ڕوونەدات. ئەوا لەوانەیە هەرگیز ڕوونەدات .
وە ئەگەر ڕوووبدات ئەوە زەحمەتە چین بتوانێت بەردەوام بێت لە
هەڵگرتنی ئەو پێگە ئابوریەدا. وە هەروەها کۆمپانیاکە
ئەڵیت بەرهەمهێنانی هێزی کاری چینی خێراتر گەشەدەکات وە ک لە بەرهەمهینانی هێزی کاری ئەمریکی . وە دوای
ساڵی 2030 بۆشایی داهاتی تاک زیاتر تەسکدەبیتەوە واتە نزیکتر دەبێتەوە لە نێوان
ئەو دوو ووڵاتەدا.
سەرۆکی دەستەی ئابوری بۆ ئاسیا مارک ویلیام لە کۆمپانیاکە کە شیکاریەکەی کردوە
ئەڵیت گەشەی ئابوری چین هێواشدەبێتەوە لە
بەرئەوەی (شی جین پین) سەرۆک، ئەو هەوڵانە رەتدەکاتەوە کە ئابوری ووڵاتەکەی زیاتر بکاتەوە .
کۆنتڕۆڵکردنی ئابوری تەنها تاکە ڕوو و هۆکارە کە دەیەوێت لە ڕێگەیەوە حیزبەکەی کۆنتڕۆڵی هەموو ڕووەکانی تری کۆمەڵگای چینی پێبکات .
خەڵكی بەگشتی لەو باوەڕەدان کە ئابوری چین گەشەدەکات و بەبەهێزی دەمێنیتەوە، وە تێپەڕاندنی بەسەر ئابوری ئەمریکادا تەنها کاتە.
بەڵام بە بۆ
چوونی من گەشەی ئابوری چین زۆر هێواش بۆتەوە ئەگەر بەراورد بکرێت لە گەڵ دەیەی ڕابردوودا وە لە
ئیستاشدا گەشەی ئابوری بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات لە بەرئەوەی گەشەی بەرهەمهێنان لە
پاشەکشەدایە .
وەک ئەوەی ئەڵین چین پێش ئەمریکا ئەداتەوە لە ئابوریدا . لەوەدەچێت چین نزیکبیتەوە لە قەبارە ی ئابوری ئەمریکا بەڵام تێیناپەڕێنێت .
گۆڕینی دیمۆگرافی چینی بەردەوام دەبیت و کەمدەبیتەوە وە ئەم گۆڕینە بەردەوام لە پاشەکشەدایە.
ساڵی 2020 تێکڕایی گەشەی ناوخۆ(GDP)چین بەڕێژەی 2.3% بوە، کە بڕی ئابوریەکە(14.7) تریلێۆن دۆلار . ئەمەش کە تەنها (6.2) تریلیۆن دۆلار ی کەمتر
بوو لە هەمانساڵدا بەرامبەر بە ئەمریکا، بۆ
ساڵی 2019 جیاوازیەکە (7.1) تریلێۆن دۆلار بوو بەپێی راپۆرتی (CNBC).
مانگی ڕابردوو چەند شیکاریەکی جیاواز
کراوە . کە بەهۆی کۆڤید-19 لەوانەیە ئابوری چین پێش ئابوری ئەمریکا بداتەوە لەبەرئەوەی کۆڤید
-19 کاریگەری قورسی دانا لەسەر ئەمریکا .
پێشبینەیەکی تری گروپی دەزگای دارایی (
Nomura) ئەڵێت گەشەیەکی ئابوری گونجاو لە چیندا، وادەکات کە چین ئابوری ئەمریکا تێپەڕێنیت تاساڵی 2028.
( ئەلیسیا هیڕیڕۆ ) کە سەرۆکی
دەستەی ئابوری ووڵاتانی ئۆقیانوسی هێمنی
ئاسیایە لە بانکی وەبەرهێنانی ( Natixis) ئەڵێت چین بەردەوام دەبێت بەدوای ئەمریکاوە و ناتوانێت ئابوریەکەی
تێپەڕێنێت .
ئەمەش هەر ئەوە دەگەیەنێت کە گەشەی ئابوری چین لە دوای ساڵی 2035 تیكڕای گەشەی ناوخۆیی دادەبەزێت بۆ نزیکی
2.5%، مانای ئەوەیە کە چین ناتوانێت لە گەڵ ئەمریکادا بەیەکبگەن بەڵکو بەرەو پاشەکشە ئەڕوات بە هۆی پاشەکشەی هێزی کارو پاشەکشەی بەرهەمهێنان .
وە هەروەها ئەوەی ئەمریکاو هاو پەیمانەکانی
کە دەیانەوێت و هەوڵئەدەن بەشێوەیەکی شەڕانی بۆ ئەوەی چین بهێننە خوارەوە لە چەند ساڵی ڕابردوودا . چیرۆکێکی تری جیاواز پیشان ئەدات.