1123 ئابوری

ئه‌مڕۆ دۆلار به‌م نرخه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت

09:58 - 27/07/2021

زه‌مه‌ن_ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا له‌ ئاستێكدا جێگیرە و 100 دۆلار له‌خوار 148 هه‌زار دیناره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.


به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ دراون به‌ "زه‌مه‌ن"، ئەمڕۆ سێشەممە، له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، نرخی 100دۆلار به 147هە‌زار و 850 دینارە.

رۆژی 19- 12 - 2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

ئەمڕۆ نرخی دراوەکان بەمشێوەیەن:

نرخی 100 دۆلار به‌ 147 هه‌زار و 850 دیناره‌.

نرخی 100 پاوەن 202 هەزار و 750 دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ 173 هەزار و 500 دینارە.

نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی پێنج هەزار و 950 دینارە.

نرخی 100 لیرەی تورکی 17 هەزار دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن