شهپۆلێكی باران و ههوره تریشقه ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه
03:30 - 26/07/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
شارەزایەکى کەشناسى پێشبینى دەکات، شەپۆلێکى بارانبارین و ههوره تریشقه
روو لە بەشێک لە ناوچەکانى ههرێمی کوردستان بکات.
ئاراس جەبار شارهزای كهشناسی له راپۆرتێكدا بڵاویكردهوه، "لە ئەنجامی
کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی باراناوی لەسەر ناوچەکانی کوردستانی باکور و رۆژھەڵات
پێشبینی دەکەین سەرەتای ھەفتەی ئایندە لەرۆژانی ١-٨-٢٠٢١ بۆ ٤-٨-٢٠٢١ شەپۆلێکی تاو
تاوی بارانبارین و ھەورە تریشقە بەرێژەی جیاجیا بەشێکی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان
بگرێتەوە".
ئاماژهی بهوهشكردووه، "شەپۆلەکە بەتایبەت کاریگەری لەسەر ناوچە
شاخاویی و سنوریەکانی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین و دھۆک ئەبێت بەھۆی نزیکی
ئەو ناوچانە لە سنورەکانی باکور و رۆژھەڵاتی نزمە پاڵەپەستۆکەوە".
بهپێی پێشبینی ئهو كهشناسه، بەگشتی بۆ ناوچەکانی باشوری ھەرێم وەک سنوری
پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و کەرکوک و ھەڵەبجە تا ئێستا دەرنەکەوتووە لەو ناوچانەدا
کاریگەری ئەبێت بەشێوەی بارانبارین بەڵام پشتیوان بەخوا لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتر گۆرانکاریەکان دڵخۆشکەر ئەبن و کاریگەری ئەو
نزمە پاڵەپەستۆیە درێژ ئەبێتەوە بۆ ناوچە نزمەکان و ئەم سنورانەش .