بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:26 - 24/07/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی24-7-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
پرۆژەیەکت دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوەو سەرکەوتوش دەبیت، بیر لەوە دەکەیتەوە کە هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەیت ، لەم رۆژانەدا گەشتێکی کورت ئەنجامدەدەیت و دڵخۆش دەبیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
ئەم ماوە کەمێک ماندوو بێزار دەبیت، بەڵام ماوەیەکی کورت دەخایەنێت و چارەسەر دەبێت،متمانە بەکەس مەکە، خەرجییەکانت کەمکەوە، گرنگی بە راهێنانی وەرزشی بدە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کەسێکی زۆر غیرە دەکەیت و ئەمەش کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر ژیانت و دورکەوتنەوەی خۆشەویستەکەت لەگەڵ دروستبوونی گرفت، هەوڵبە گرنگی بە تەندروستیت بدە و دووکەوە لە فشار.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەموو پرۆژەکانت دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەتوانیت بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەگەڵ خۆشەویستەکەت بە، گۆڕانکاری لە خێزانەکەت روودەدات، کێشی لەشت دابەزێنە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
چەند کەسێکی نوێ دێنە ژیانتەوەو پرۆژەی گەشتەکەت دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێویستیت بە کەسێکە کە متمانەی پێت هەبێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت دڵخۆشیت و حەز بە گەشتکردن دەکەیت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
هەوڵبە خۆو کۆبکەوەو هەمیشە بە گرنگییەوە کارەکانت ئەنجامبدە، کەسایەتیت بەهێزەو هەمیشە هاوکاری کەسانی دەوروبەرت دەکەیت، سەری ئێشەی نیوەت لەگەڵە هەوڵبە کاتەکانی خەوت رێکخەوە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
فشاری زۆرت لەسەرە و هەوڵدەدەیت خۆو لەو حاڵەتە رزگاربکەیت، بەڵام لە ژیانی سۆزداریتدا سەرکەوتنێکی باشت بە دەستهێناوە، هەوڵ بە سیستمی خۆراکت رێکخەوە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لە شوێنی کارەکەت چەند کەسێک هەوڵدەدەن شوێنەکەت پێبگۆڕان ئاگاداری ئەوەبە، کاتێکی گونجاوە بۆ گەڕان بەدوای هاوبەشی ژیانت، ئاگاداری خۆت بە چونکە تەندروستیت باش نیە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
بە دڵسۆزییەوە کار دەکەیت، هەموان لێت رازین، ئەمەش خۆشبەختت دەکات، کۆمەڵێک گرفتی تەندروستیت هەیە، پێویستە سەردانی پزیشك بکەیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
متمانە بە تواناکانت بکەو هەوڵ بە هەمیشە لەگەڵ دەوروبەرەکەت راستگۆ بیت، راستیەک بەمنزیکانە دەردەکەوێت کە هەموان توشی شۆک دەکات بە تایبەت تۆ، لەرووی تەندروستیەوە دۆخت باشە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کێشەکانت بە گفتوگۆ چارەسەر بکەو کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە، لەگەڵ خۆشەوسیتەکەت گرفتت بۆ دروستدەبێت، ئاگات لە تەندروستی منداڵەکانت بێت چونکە بەهۆی تیشكی خۆرەوە توشی نەخۆشی پێست دەبن.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
خۆت کۆکەوەو خێزانەکەت زۆر مەگوشە، کەمێک سەردەمیانە بیربکەوە لە پێناو ئەوەی لەدەستیان نەدەیت، لەگەڵ هاوبەشی ژیانت پەیوەندیت بەهێزەو دۆخی تەندروستیت جێگیرە.