ژمارهی قوربانییهكانی تهقینهوهكهی بهغدا بهرزبووهوه
08:41 - 19/07/2021
زهمهن_بهغدا
ژمارەی قوربانیانی ئەو
تەقینەوەیەی کە لە بازاڕێکی میللی شاری سەدر رۆژهەڵاتی بەغدا پایتەختی عێراق
روویدا بۆ ٢٢ کوژراو و ٤٧ بریندار بەرزبوویەوە.
سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی
تەندروستیی بەغدا رايگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی
چێنراو لەناو بازاڕی میللی وەحیلات لە شاری سەدر رۆژهەڵاتی بەغدا بوونە قوربانی بۆ
٢٢ کوژراو و ٤٧ بریندار بەرزبوویەوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند،
وەزارەتی تەندروستیی بانگەوازی ئاراستەی سەرجەم تیمەکانی تەندروستیی کردووە بۆ
گەڕانەوەیان بۆ سەر کار تاوەکو پێشوازیی لە قوربانیانی رووداوەکە بکەن و
بریندارەکان تیمار بکەن.
پێشتر نەقیب حاتەم جابری ئەفسەر
لە پۆلیسی بەغدا، راگەیاندبوو، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەناو بازاڕی
میللی وەحیلات لە شاری سەدر رۆژهەڵاتی بەغدا، چوار کەس کوژراون و ١٥ی دیکە
برینداربوون.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک
بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە.