ئەندامانى ئۆپیک پڵەس لهسهر زیادكردنی بهرههمهێنانی نهوت رێككهوتن
03:08 - 18/07/2021
زهمهن_ئابووری
دوای زنجیرەیەک کۆبونەوە ئەندامانى ئۆپیک پڵەس لەسەر
زیادکردنى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت رێککەوتن.
ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، بڵاویكردهوه ئەندامانى
هاوپەیمانى ئۆپیک پڵەس رێککەوتن لەسەر ئەوەى لە سەرەتاى مانگى داهاتوەوە ئاستى
بەرهەمهێنانى نەوت زیاد بکەن.
بەپێى رێککەوتنەکە، پشکى ئیمارات لەزیادکردنى
بەرهەمهێنانى نەوت سێ ملیۆن و (500) هەزار بەرمیل دەبێت لە رۆژێکدا، هەروەها
بەشداربوانى کۆبونەوەکە رێککەوتون لەسەر ئەوەى لەمانگى ئایارى ساڵى (2022)وە
هەریەک لە سعودیە و روسیا (11.5) ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرهەم بهێنن.
هەروەها عێراق و کوەیتیش ئاستى بەرهەمهێنان لە
رۆژێکدا (150) هەزار بەرمیل زیاد دەکەن، ئەو رێککەوتنە تاکو مانگى ئایارى ساڵى (2022) بەردەوام دەبێت.