ئابوری

نرخى نەوت گەیشتە نزیکى 75 دۆلار

08:24 - 16/06/2021 156 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_ئابورى

له‌ بازاڕەکانى جیهاندا نرخى نەوت بەردەوام بەرزدەبێتەوە و یه‌ك به‌رمیل نزیکبووەتەوە لە 75 دۆلار.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 74 دۆلار و ‌ 65 سەنت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش بە 721 دۆلار و67  سەنت. ئه‌و نرخه‌ش تۆماركردنێكی پێوانه‌ییه‌ له‌ سێ ساڵی رابردودا.

به‌رزبوونه‌وه‌ و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆسه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌ داهاتی ناوخۆو فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه‌ زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه‌ به‌ فرۆشی نه‌وتی رۆژانه‌.

لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement