بۆ یه‌كه‌مجار (م.س) پارتی دان به‌داگیركردنی خاكی كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌نێت
12:53 - 13/06/2021
زه‌مه‌ن – هه‌رێمی
كوردستان
له گۆڕانكارییه‌كی
تازه‌دا له سیاسه‌تی ئه‌و حیزبه‌دا، بۆیه‌كه‌مجار له‌به‌رزترین ناوه‌ندی بڕیاری
پارتیه‌وه كه به‌یاننامه‌ی فه‌رمی مه‌كته‌بی سیاسیه، دان به‌داگیركردنی خاكی
كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتی توركیاوه ده‌نرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو مه‌كته‌بی
سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی
په‌كه‌كه بڵاوكرده‌وه، له په‌ره‌گرافێكی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه" په‌كه‌كه
به مه‌به‌ست و دەستی ئەنقەست شه‌ڕی له‌گه‌ڵ توركیا گواستۆته‌وه نێو خاکی هه‌رێمی
كوردستان و به‌پیلانێکی دانراو شه‌ڕ ده‌كات و ناوچه‌كان بۆ سوپای توركیا به‌جێ ده‌هێڵێت،
تا خاکەکەمان بە داگیرکردن بدات و فشارەکانی سەر هەرێمی کوردستان زێدەتر بکات".
چاودێرانی سیاسی پێیان
وایه ئه‌م ده‌ربڕینه پێشهاتێكی تازه‌یه له سیاسه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی توركیادا له چیاكانی كوردستان، كه بۆ یه‌كه‌مجاره
له‌دوای نزیكه‌ی دوو ده‌یه له گوتاری سیاسی پارتی دا، ده‌ربڕین و ده‌سته‌واژه‌ی
"داگیركه‌ر" به‌رامبه‌ر وڵاتی توركیا به‌كارهێنێت.
عارف قوربانی نوسه‌رو
چاودێری سیاسی سه‌باره‌ت به‌و پێشهاته نوێیه له روانیی پارتی بۆ توركیا پێیوایه
"ئەو ده‌ربڕینه تازه‌یه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی گرنگه، كه پێیان وایه
هاتنی سوپای توركیا ئیتر به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت بۆ داگیركردنی خاكی هه‌رێمی كوردستانه".
عارف قوربانی، ده‌ڵێت "لێره‌دا كێشه نییه كه پارتی راسته‌وخۆ كێ
به به‌رپرسیار بزانێت له بیانووی داگیركارییه‌كه، بەڵام ئەو شەڕەی ئێستا بە پرۆسەی
داگیرکردن دەبینێت. كه‌واتە دوای ئەم به‌یاننامه‌یه ده‌بێت چاوه‌ڕوانییه‌كان له
ئەگهری به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و هێزی پێشمه‌رگه‌وه بگۆڕین
بۆ پێشهاتی دیکە، چونكه مەبەست لەو پرۆسەیە ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر هه‌رێمی
كوردستاندا".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
جەماوەری خۆشەویستی
کوردستان
حزب و لایەنە سیاسیەکان
وا جارێکی دیکە و لە
درێژەی سیاسەتە شەڕنگێزەکانی سێ دەیەی رابردوویاندا، دیسان چەکدارانی پەکەکە بە فەرمانی
راستەوخۆی سەرانی گومانباری قەندیل، دەستیان چووە خوێنی پێشمەرگەی کوردستان و لەهێرشێکی
لەناکاودا لە چیای مەتینی ناو خاکی ھەرێمی کوردستان پەلاماری هێزێکی پێشمەرگەیان
دا، لە ئەنجامی ئەو پەلامارەدا پێنج پێشمەرگە شەهید و حەفتی دیکەش بریندار بوون.
خه‌ڵكی ئازیزی
كوردستان.
ئێمە بە حوکمی تەجرەبەی
زۆرمان لەگەڵ پەکەکە و سەرانیان، باش له مه‌به‌ست و مه‌رامه‌كانی په‌كه‌كه تێده‌گه‌ین
و ئەوەشمان زۆر جاران بە راشکاوی پێڕاگەیاندوون کە ئه‌وه‌ی چهكدارەکانیان ساڵانێکە
له هه‌رێمی كوردستان ئەنجامی دەدەن، ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندیی نەیارانی گه‌لی
كوردستان و ئەو لایەنانەیە کە نەک خۆشیان بۆ خەڵکی کوردستان ناوێت، بگرە لە دووی
فورسەتێکن بۆ لەنیوبردنی، کەچی بەداخەوە، سەرانی پەکەکە، بە پێچەوانەی چاوەروانیی
خەڵکی کوردستان و بانگەشەکانی خۆیانەوە ئه‌مڕۆ، نەک هەر رەچاوی هەلومەرجی هەستیاری
هەرێمی کوردستان و گوزەرانی خەڵکەکەی ناکەن، بەڵکو بوونه‌ته جێبه‌جێكاری ئه‌جیندای
دەرەکی و بیانوویەکی حازربەدەست بۆ ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی تا هەر کاتێک و لە هەر جێیەک
بیانەوێت سنوورەکان و سەروەری هەرێمی کوردستان ببەزێنن و فشارێکی ناوەختەی زۆر بخەنە
سەر هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەی باش دەرک بەوە دەکەن کە هەر زەبرێک بەر هەرێمی
کوردستان بکەوێت، دەبێتە کارەساتێکی گەورە بۆ تێکڕای کوردستانیان و کورد لە هەر کوێیەک
بن.
جیا لە شەڕفرۆشتنی بەردەوام
و راکێشانی سوپای دەرەوە و گێچەڵەکانیان بە هەرێمی کوردستان، سەران و چه‌كدارانی پەکەکە
لەو رۆژەوەی هەڵاتوون و هاتوونەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، لە جیاتی ئەوەی وەک
پەنابەر و میوان هەڵسوکەوت بکەن، نەک وەک خانەخوێش بگرە وەک داگیرکەر مامەڵە لەتەک
گوندنشینان و جووتیارانی كوردستاندا دەکەن، منداڵانی کوردستان دەڕفێنن و مەشقی سەربازیان
پێدەکەن و چەکداریان دەکەن. بەدرێژایی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
لە خانەقینەوە تا شنگال، په‌كه‌كه، دۆست و هاوپەیمانی ئەو هێز و تاقم و میلیشیایانەیە
کە دژایەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن و ناوەناوە هەولێر مووشەکباران دەکەن..هەر
بە هاوکاریی ئەوانیش، بوونەتە رێگری یەکەم و هەرە گەورەی بەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنی
شنگال و ئاوادەنکردنەوەی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی خەڵکە ماڵوێرانەکەی بۆ زێد و سەر ماڵوموڵکی
خۆیان. پاش راپه‌ڕینی ئاداری ١٩٩١، گوندنشینه راگوێزراوه‌كان به ده‌ستی رژێمی به‌عس،
به حه‌ماسه‌ت و چاو له داهاتوەیەکی گەش، گه‌ڕانه‌وه گونده‌كانی خۆیان، به‌ڵام
په‌كه‌كه بووه هۆی دووباره دهربهدهربوونهوهی گوندنشینانی سەدان گوندی
ناوچه سنوورییه‌كان. په‌كه‌كه، هه‌ر بهوهندهوە نه‌وه‌ستاوە کە بەناهەق باج و
سه‌رانه له جووتیارانی كوردستان وه‌ربگرێت، به‌ڵكو به به‌رنامه، هه‌وڵی تێكدانی
قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات. له ساڵی ٢٠١٤، كاتێ داعش په‌لاماری
كوردستانی دا، پێشمه‌رگه له ناوچه سنوورییه‌كان به‌ره‌و به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی
داعش چوون، په‌كه‌كه‌ش ئه‌و بارودۆخه‌ی قۆسته‌وه، به‌ره به‌ره چووه ناو گونده‌كان،
کاتێک پێشمه‌رگه به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وت و فشار و مەترسیی داعشی تا ئاستێکی بەرچاو
لە کوردستان دوورخستەوە، گه‌ڕایه‌وه شوێنه‌كانی خۆی له ناوچه سنوورییه‌كان، كه‌چی
په‌كه‌كه خۆی به خاوه‌ن ماڵ ده‌زانێ، پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانیش به بێگانه!
بۆیه زووزوو رووقایمانە رایدەگەنێت کە
نابێت پێشمه‌رگه بچنه ئەو ناوچانەی ئه‌وان رۆژگاری سەرقاڵی پێشمەرگە بە شەڕی
داعشەوە داگیریان کردوون. په‌كه‌كه هیچ
كاتێك رێزی لە سەروەریی هەرێمی کوردستان نەگرتووە و ئیعتباری بۆ حكومه‌تی هه‌رێم
كوردستان و دامەزراوەکانی دانه‌ناوه و هیچ حسێبێکی بۆ یاساکان نەکردووە، بە پێچەوانەوە
دانبه‌خۆداگرتنی حكومه‌تی هەرێم و دامەزراوەکانی بە خراپترین شێوە قۆستۆته‌وه. په‌كه‌كه
به مه‌به‌ست و دەستی ئەنقەست شه‌ڕی له‌گه‌ڵ توركیا گواستۆته‌وه نێو خاکی هه‌رێمی
كوردستان و به‌پیلانێکی دانراو شه‌ڕ ده‌كات و ناوچه‌كان بۆ سوپای توركیا به‌جێ ده‌هێڵێت،
تا خاکەکەمان بە داگیرکردن بدات و فشارەکانی سەر هەرێمی کوردستان زێدەتر بکات. ئه‌و
ده‌ستدرێژییه‌ی دوێنێی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه، ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر تەواوی
خاک و سەروەریی و خەڵکی هه‌رێمی كوردستان، هەر بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو هێز و لایه‌نه
سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته، به یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی، رووبه‌ڕووی
ئه‌و پیلانه گه‌وره‌یه ببنه‌وه كه سەرانی په‌كه‌كه جێبه‌جێکارین. هاوکات له‌سه‌ر
حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراقیش پێویسته رۆڵ و ئەرکی خۆی بگێڕێت.
سەروەری بۆ شەھیدان و،
بەرز و پارێزراوبێ ئەزموونی ھەرێمی کوردستان...
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی
کوردستان
٦ـی
٦ـی ٢٠٢١