509 کوردستان

بڕی پارە بلۆككراوەكانی عیراق لە دەرەوەی وڵات ئاشكرا دەكرێت

02:13 - 11/06/2021

زه‌مه‌ن_عێراق


لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عیراق، ئاماژە بە گێڕانەوەی زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلاریش دەكات لە دوای ساڵی 2003 لەو پارانە كە لە بانكە عەرەبی و ئەوروپاییەكاندا بلۆككرابوون.



عەبدولئەمیر مەیاحی، بڕیاردەری لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عیراق، ڕایگەیاند، "پێشبینی دەكرێت پارەی بلۆككراوی عیراق لە دەرەوەی وڵات بگاتە ملیارێك و 417 ملیۆن دۆلار، پرۆسەی گێڕانەوەی ئەو پارەیەش پێویستی بە كاریی ڕاستەقینەی حكومەتە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "لیژنەكەیان بەدواداچوون بۆ گێڕانەوەی ڕاستەوخۆی پارە بەقاچاخ براوەكان دەكات لەگەڵ فەرمانگەی گێڕانەوە لە دەستەی نەزاهە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن