داربــــــه‌ڕوه خه‌مبــــــاره‌كـــه‌ی ره‌فیق سابیـــــر
11:49 - 03/06/2021
گۆران مه‌ریوانی
ده سیاسه‌تدا نا، وه‌لێ ده شیعرێدا هه‌میشه ده‌نگێكی جواد بووه. خاوه‌ن
قه‌ڵه‌می خۆی، وشه‌ی له‌وانی تر نه‌چووه. شیعری زاده‌ی سه‌ر مێز نه‌بووه. ره‌نج و ماندوبوون
هه‌میشه مۆركی به‌رهه‌می بووه. ده‌مێ، ده جه‌نگه‌ی راگوێزان، كاولكاریی و ره‌دوونانی
به‌عسدا، 1976، (هۆ داربه‌ڕوه خه‌مباره‌كه) ده‌نووسێ، ئێمه‌ی نه‌وجه‌وان سه‌رسام
ده‌كا. وشه‌ی به ده‌گمه‌ن به ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی (ره‌وانگه) چووه و ده‌چێ.
ئێستێ، داربه‌ڕوه‌كان كه قه‌دی مه‌ن، ده‌بڕدرێته‌وه، پارت و رێكخراوه‌كان كڕن،
كپن، وشه ده زاریان بڕاوه، فشه‌یان بۆ ئه‌وی كێشه‌یه‌ی، پێ نه‌ماوه! با پێكه‌وه بچینه‌وه كن سابیری 1976، دیوانی
پشكۆكان ده‌گه‌شێنه‌وه، له به‌رگی دووه‌می سه‌رجه‌م كۆ-دیوانه‌كه‌یدا، ل 388.
ده‌سه‌ڵاتێ خه‌می سروشت، دارودره‌خت، ئاو-و سنوری نه‌خوات، هه‌ر هیچ نه‌بێ
به دیپلۆماتكاری، خه‌می سه‌رجه‌م مرۆڤ و رۆحله‌به‌رانیشی نابێت.
هــــــــۆ داربــــــــه‌ڕووه خـه‌مبــــــــاره‌كـه!
ره‌فیق سابیر، 1976
هۆ داربه‌ڕوه خه‌مباره‌كه!
ئه‌وه له تینووان یان له نێو دوكه‌ڵدا وا هه‌ڵبزركاویت
ئه‌گه‌ر له‌و سه‌ره‌وژێره سه‌خته نه‌ڕوابایت
نه روخسارت واهه‌ڵده‌پروكا و
نه هێنده‌ش تینوو ده‌بوویت
ئێستاش ئه‌گه‌ر چنگ له‌م خاك و خۆڵه به‌ربده‌یت
سه‌ری به‌رزت ده‌نه‌وێت و
هه‌پرون به هه‌پرونیش ده‌بیت.
هۆ داربه‌ڕووه خه‌مباره‌كه!
وه‌ره ره‌گه‌كانت له‌به‌رده‌م تاڤگه‌ی خوێنم هه‌ڵخه
به‌ڵكو بۆ چه‌ند ساتێك ئه‌و تینوێتیه‌ت بشكێت
كه له یه‌كه‌م رۆژی بوونته‌وه
له‌گه‌ڵ خۆت هه‌ڵت گرتووه.