ئەتلەتیكۆ مەدرید بووە پاڵەوان
08:55 - 22/05/2021
زەمەن_وەرزش
چیرۆكی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا بە بوونە
پاڵەوانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كۆتایی هات.
لە دوایین گەڕی خولی ئیسپانیدا، یانەی
ئەتلەتی بووە میوان یانەی بەلەد وەلید، تەنیا بە بردنەوە یانە مەدریدیەكە دەبووە
پاڵەوان.
لە خولەكی 18ی یاریەكەدا بەلەدوەلید گۆڵی
پێشكەوتنی تۆماركرد و ئەركی ئەتلەتیكۆ مەدریدی قورس كرد.
لە گێمی دووەمدا یانە ئەتلەتیكۆ بە بەهێزی
دەركەوت و لە خولەكی 57 گۆڵی بەرامبەربوونەوەیان لە رێی ئەخێل كۆریا تۆماركرد و
لویس سوارێزی ئەستێرەی ئۆرۆگوایی گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد.
بەو ئەنجامە كۆی خاڵەكانی یانەی ئەتلەتیكۆ
بوونە 86 خاڵ و بە جیاوازی دوو خاڵ پێش یانەی ریالمەدرید كەوت.