وەزارەتى دارایی هەنگاوەكانی دوای تێپەڕاندنی بودجە تاوتوێ دەکات
02:56 - 18/05/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتی دارایی
و ئابوری هەرێمى کوردستان کۆبووە و پڕۆژەى بودجەى هەرێم و هەنگاوەكانی دوای تێپەڕاندنی
پڕۆژەکەى تاوتوێ کرد.
وەزارەتى دارایی
و ئابورى لە راگەیەنراوێکدا بلاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئایاری2021 بەسەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و
ئابوری و بە بەشداری(ڕابەر سدیق) بریكاری وەزارەت و ڕاوێژكار و سەرجەم بەڕێوبەرە
گشتییەكان، لە دیوانی وەزارەت، كۆبوونەوەی
ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوە چووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە،
لەکۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەكردنی پرۆژە
یاسای بودجە كراوە و سەرجەم بڕگەكانی لەلایەن وەزیر و بریكار و سەرجەم بەڕێوبەرە
گشتییەكانەوە تاوتوێكرا و خۆ ئامادەكردن بۆ هەنگاوەكانی دوای تێپەڕاندنی بودجە
تاوتوێکرا.
رۆژى ١١ى ئەم مانگە، پڕۆژەى بودجەى هەرێم لەلایەن وەزیری
دارایی و ئابورییەوە واژۆکراو ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا بۆ پەسەندکردنى.
حکومەتى هەرێم لەساڵى
2013ەوە بۆ ماوەى هەشت ساڵ بودجەى نەبووە و ئەمە یەکەمین بودجە دەبیت کە لەلایەن
حکومەتى هەرێمەوە ئامادەکراوە و ئاراستەى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت بۆ پەسەندکردنى.