شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

10:00 - 16/05/2021 1604 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 16-5-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
گرێبەستی کارکردن واژۆ دەکەیت و کەسێکی لێهاتوویت، لە هەڵەی خۆشەویستەکەت ببوورە و پەڕەی نوێ هەڵبدەرەوە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
ئەمڕۆ هەموو شتەکان لەبەرژەوەندی تۆدا دەبێت و بەخت یاوەرت دەبێت، لە کارەکەت ئەرکێکی گرنگت پێ ڕادەسپێردرێت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
لەناکاو گۆڕانکارییەکی قورس لە کارەکەتدا ڕوودەدات و دەبێتە هۆی بێزارکردنت، ڕووداوەکانی ڕابردوو هەمیشە لە خەیاڵتدا هەیە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
کارەکانت بەباشی بەڕێوەدەچێت، هەوڵەکانت بۆ شکاندنی بەربەستەکان بۆ گەیشتن بەخۆشەویستەکەت دەشکێنیت، سەردانی کەسوکارت بکە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
زۆر بە ژیرانە بڕیار لەسەر شتەکان بدە، لە کارەکەت سەرکەووتویت، متمانەی زیاتر بەخۆت بکە لە ئاستی دەربڕینی هەستت بۆ خۆشەویستەکەت.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لە کۆمەڵێک هەڵە خۆت بپارێزە و زیادەڕۆیی لە شتەکان مەکە، چەند سوپرایزێکت بۆ دەکرێت و ژیانت بەباشی دەگۆڕێت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
لەڕووی کارەکەتەوە لە کۆمەڵێک سزا ڕزگارت دەبێت، بەدوای کەسێک دەگەڕێیت بۆ ئەوەی بیکەیتە هاوسەرت ئەمەش کاتی دەوێت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
گرێبەستێکی کارکردن واژۆ دەکەیت بەڵام ئاگاداربە هەندێک خاڵی تێدایە کە لەبەرژەوەندی تۆدا نیە، گرنگی بەتەندروستیت بدە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
خەرجییەکانت کەمکەوە و ئاگاداری دۆخی دارایت بە، بەمنزیکانە هەستی خۆت بۆ ئەو کەسە دەردەبڕیت کە خۆشت دەوێت.

 گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لە ئەمڕۆوە کارەکانت بە ئاسانی جێبەجێ دەبێت و بەرژەوەندییەکانت زیاددەبن، کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی کەسێکی نوێ بێنیتە ژیانتەوە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
پێشنیاری چەند کارێکت بۆ دەکرێت بەڵام پەلە مەکە لە بڕیاردان، ئەمڕۆ پلانی داهاتوو دائەڕێژیت و گۆڕانکاری لە ژیانتدا ڕوودەدات.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
بەهۆی ئەوەی کەسێکی نزیکت نەخۆشە، تووشی بێتاقەتی دەبیت و هەوڵدەدەیت هاوکاری بکەیت، دۆخی تەندرووستیت بەرەو باشبوون دەچێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement