نرخی دۆلار لە سێهەم رۆژی جەژندا بەرزە
01:27 - 15/05/2021
زەمەن_هەرێمی كوردستان
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا، لە ئاستێکی بەرزدا جێگیرە و نرخی 100 دۆلار بە زیاتر لە 148 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له بازاڕه‌كانی دراو له شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه دراون به "زه‌مه‌ن"، ئەمڕۆ شەممە، له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، نرخی 100 به 148هه‌زار و 750 دینارە، لەکاتێکدا پێشتر بە کەمتر لەو نرخە بوو.
رۆژی 19- 12 - 2020، بانکى ناوەندى عێراق نرخى فرۆشتنى 100 دۆلارى بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.
نرخی دراوه‌كان:
نرخی 100 دۆلار 148 هەزار و 750 دینار
نرخی 100 پاوەن 207 هەزار دینار
نرخی 100 یۆرۆ 177 هەزار دینار
نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی 6 هەزار و 500 دینار
نرخی 100 لیرەی تورکی 18هەزارو 350 دینار