حكومه‌ت سێ رۆژی دیكه ده‌كاته پشووی فه‌رمی
09:48 - 13/05/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
عێراق رایگه‌یاند، سێ رۆژی دیكه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كرێته پشوی فه‌رمی بۆ
فەرمانبەران.
حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژی
ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە،
دواى کۆتاییهاتنى پشوى جەژنى رەمەزان کە بڕیاربوو رۆژى یەکشەممە کۆتایى بێت، سێ
رۆژی دیكه ده‌كرێته پشوی فه‌رمی لەسەرجەم دامودەزگاکانى دەوڵەت.
ئاماژە بەوەشكردووه،
پشوە نوێیەکە لە رۆژى (17)ى ئایارەوە دەست پێدەکات و بۆ ماوەى سێ رۆژ لەسەرجەم
دامودەزگاکانى سەر بە حکومەتى عێراق پشوى فەرمى دەبێت.
پشووه‌كه‌ی حكومه‌تی
عێراق، پارێزگای كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه دابڕێنراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی
ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه،
له هه‌رێمی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه، ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه و پشوو كۆتایی
دێت.