چیرۆکی ئەو منداڵەی بۆ کۆکردنەوەی قوتوو ڕۆیشت و بەکوژراوی دۆزرایەوە
09:54 - 13/04/2021
زەمەن_کەرکوک
(ز
– س – خ) منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵان بوو، لە حەویجەوە ئاوارەی کەرکوک بوون، بۆ بژێوی
ژیان قوتووی کۆکردووەتەوە، بەڵام کەسێک دەیبات و دوای دەستدرێژی سێکسی، بە بلۆک دەیکوژێت،
لێرەدا دەربارەی تاوانبار و شێوازی ڕووداوەکە زانیاری دەخەینە ڕوو.
١٠ی ئەم مانگە تەرمی
ئەم منداڵە لەنێو زبڵدانێكدا لە گەڕەكی فەیلەق لە شاری کەرکوک دۆزراوەتەوە، پاش لێكۆڵینەوە
دەردەكەوێت لەلایەن كەسێكەوە ڕفێندراوە و دواتر بە بلۆك كوژراوە، دایکی ئەم قوربانییە
دەدوێنین و ئەویش بە ئازارەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.
ئەم منداڵە ژیانیشی
وەک مردنەکەی تراژیدیی بووە، کاتێک تەمەنی ساڵێک دەبێت باوکی زیندانیی دەکرێت و تا
ئێستاش چارەنووسی نادیارە.
فاتمە محەمەد دایكی
ئەو منداڵەیە و دەڵێت، بەیانی ١٠ی ئە مانگە کوڕەکەی وەک هەر ڕۆژێكی ئاسایی دەچێتە
دەرەوە، دواتر کەسێک دەیڕفێنێت و دوای دەستدرێژی سێکسی، بە بلۆک دەیکوژێت و بۆ
شاردنەوەی تاوانەكە لە زبڵخانەیەكی نزیك ماڵی منداڵەكە فڕێ دەدات.
بە وتەی فاتمە،
بکوژەکە دراوسێی خۆیانە ناشزانن بۆچی وای کردووە.
باوکی ئەم منداڵە
ساڵی ٢٠١٣ـەوە لە زینداندایە، بۆیە بۆ بژێوی ژیانی ڕۆژانە قوتووی کۆکردووەتەوە و
فرۆشتوویەتی، دایکی تەنها داوای ئەوەیە،” تاوانبارەکە لە سێدارە بدرێت”.
ساجدە عەبدوڵا نەنكی
منداڵەكەیە، دەڵێت لە خانوویەکی کرێدان لە گەڕەکێکی کەرکوک، هێندە بێ دەرامەتن خەڵک
خێریان پێدەکات.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی
کەرکوک وتى، بکوژ لە زینداندایە و دانی بە تاوانەکەشدا ناوە.
غالب عەلی بەڕێوەبەری
پۆلیسی كۆمەڵایەتی كەركوك دەڵێت، كەیسەكانی تایبەت بەتوندوتیژیی خێزانی لە ئەمساڵدا
بەشێوەیەكی ترسناك زیادیكردووە، کە ژنان و منداڵان قوربانی یەكەمن تێیاندا.
سەرچاوە: ئاژانسی
ڕۆژنیوز