له هه‌ولێر سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
11:22 - 08/04/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
ئومێد
خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند: بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
كۆرۆنا سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئومێد
خۆشناو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: به‌ناچاری له‌مشه‌وه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری
هه‌رێم نیچمه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و داوا له
هاوڵاتیان ده‌كه‌ین پابه‌ندی بڕیاره‌كان بن.
وتیشی:
له‌لایه‌ن خه‌می بژێوی خه‌ڵك و له‌لایه‌كی دیكه‌ش په‌رۆشی ته‌ندروستی هاوڵاتیانی
خۆمانین، له نێوان ئه‌و دوانه پلانه‌كانی حكومه‌ت و لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
كۆرۆنا ئه‌وه‌ی دووه‌میان هه‌ڵده‌بژێرن.
ئومێد
خۆشناو، وتیشی: به‌هیوای ئه‌وه‌ین له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌دا ئاستی مردن و
تووشبوون دابه‌زێت و بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی
ره‌مه‌زاندا رێنماییه‌كان گۆڕانكارییان تێدا بكرێت.
ئه‌مڕۆ
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر كۆبوه‌وه و پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت: هه‌موو هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه، زێره‌ڤانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، فریاكه‌وتن، ئه‌ركه‌كانیان
دیاریكراو و له سه‌عات شه‌شه‌وه ده‌ست به دانانی بازگه‌كان ده‌كرێت له ناو
شار.
وتیشی:
ته‌واوی بازگه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێریش راسپێردران بڕیاره‌كه له سه‌عات هه‌شته‌وه
جێبه‌جێبكه‌ن.
لیژنه‌ی
باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، شه‌وی رابردوو بڕیاریدا كه له كاتژمێر هه‌شتی
ئه‌مشه‌وه‌وه قه‌ده‌غه‌ی پیاده و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.