وێنە.. هەنسک ئەحمەد هۆکاری دەرنەکهوتنی ئاشکراکرد
12:33 - 07/04/2021
زەمەن-لایف ستایل
هەنسک ئەحمەد رایگەیاند، هۆکاری دەرنەکەوتنی ئەوەیە کە بەیەکجاری وازی لە
کاری ریکلام و مۆدێل هێناوە.
لە رێگەی ستۆری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە مۆدێلی پێشوو
هەنسک ئەحمەد روونیکردەوە" هۆکاری دەرنەکەوتنم ئەوەیە کە بەیەک جاری وازم لە
کاری ریکلام و مۆدێلی هێناوەو خەریکی ژیانی خۆمم".
هەنسک ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر بۆ یەک ریکلام پێنج دەفتەر وەرگرم،
نایکەم و لەبەر ئەوە نییە کە پەیشمان بم لەو کارە، بەڵکو ئیتر کاری
ئیسراحەتە".
هەنسک ئەحمەد لەدایکبووی شاری سلێمانییە و خاوەنی کوڕێکە و پێشتر سەرقاڵی کاری مۆدێل و ریکلامی بازرگانییە و ماوەیەکیش وەک پێشکەشکار کاری کردووە و لەهاوسەری یەکەمی جیابۆتەوە.