4474 ئابوری

نرخی دۆلار دابه‌زی

02:58 - 05/03/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى دابه‌زی و ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌ 145 هه‌زار و 500 دیناره‌.


به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ دراون به‌ "زه‌مه‌ن" ئه‌مڕۆ  هه‌ینی، نرخی 100 دۆلار به‌ 145 هه‌زار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

رۆژی 19ی کانوونی یەکەمی 2020، بانکى ناوەندى عێراق نرخى فرۆشتنى 100 دۆلارى بە هاوڵاتیان بە 147 هەزار دینار دیاریکرد، بەڵام هێشتا لە بازاڕەکان نەگەیشتووەتە ئەو نرخە و لەخوار ئەو نرخەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.

نرخه‌كان ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌یه‌ن‌:

100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دیناره‌
100 یۆرۆ بە 174 هەزارو 500 دیناره‌
100 پاوەن بە 200 هەزارو 250 دیناره‌
100 لیرەی توركی بە 19 هەزار و 500 دیناره‌
100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 5 هەزار و 750 دیناره‌

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن