ئهنجومهنی وهزیران لهسهر كۆبونهوهكهی ئهمرۆ راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
05:15 - 24/02/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم بۆ
تاوتوێكردنی چهند پرسێك كۆبوهوه.
لە سەرەتای
كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆكی شاندی دانوستاندكار، دوا پێشھات
و رێڕەوی گفتوگۆكانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە پرسی بودجە و شایستە
داراییەكانی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021، خستەڕوو.
جەختی لەوەش
كردەوە كە بەردەوامن لە دانوستاندنەكان و ئێستا ئامادەییەکی باشتر ھەیە
بۆ چارەسەر كردنی ئەم بابەتە.
ئینجا وەزیری
دارایی و ئابووری و وەزیری پلاندانان تیشکیان خستە سەر دوایین ئامادەکارییەکانی
پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 و ئاماژەیان بەوە کرد کە زۆربەی
داتاکانی وەزارەتەکان ئامادە کراوە بۆ ئەوەی بودجەیەکی شەفاف و واقیعی ئامادە
بکرێت.
لە بڕگەیەکی
دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پلاندانان، ڕەشنووسی پڕۆژە پەیڕەوی هاوبەشیکردنی
نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو . دوای گفتوکۆ و
ڕاگۆڕینەوە، پەیڕەوەکەمان پەسەند کرد.
بڕگەی دیکەی
کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە پەسەندکردنی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای وەزارەتی کارەبای
هەرێمی کوردستان کە لە لایەن وەزیری کارەبا خرایەڕوو.
لە دوا تەوەری
کۆبونەوەکەدا، وەزیری تەندروستی، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ڤایرۆسی گۆڕاوی
کۆرۆنا و پلانی وەزارەت دەربارەی ڕێکارە تەندروستییەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەم
جۆرە گۆڕاوەی ڤایرۆسەکە خستەڕوو .
دواتر وەزیری
پەروەردە، دڵنیاییدا لەسەر بەردەوامبوونی خوێندن بە مەرجی ڕەچاوکردنی ڕێکارە
تەندروستیەکان لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ژیانی قوتابیان و خوێندکاران
ومامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و ناوەندەکانی خوێندن.
سەرەڕای
سوپاسکردنی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە، لە هەمانکاتدا
وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت ڕاسپێردران کە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە
تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن، داواش لە هاوڵاتیان کرد کە هاوکاری جێبەجێکردنی
پلان و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێم بن بۆ بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە
گۆڕاوەی کۆرۆنا.