لە 'هەگبەی زانین'ەوە بۆ 'سەرزەمینی مانا'.
01:11 - 23/02/2021
كولتووری زهمهن
د. ساماڵ مانیی دوا کتێبی پرۆژە نوسینی فەلسەفی 'هەگبەی زانین'ی
کرد بە سەرەتایەک بۆ دروستکردنی 'فەلسەفەی جێندەریی' لە کوردستاندا. ئەو کتێبە بە ناونیشانی :' ژن و فەلسەفە، فەلسەفەی
جێندەریی' یە، لە ڕۆژی ژن ، رۆژی ٨ ی ئازار ی ٢٠٢١ دا لە شارەکانی کوردستان بڵاو دەبێتەوە.
بەم دوا کتێبەی هەگبەی زانین، د. ساماڵ مانیی' فەلسەفەی
جێندەریی' بۆ یەکەم جار خستە ناو کەڵتوری
کورد و کتێبخانەکانی کوردستانەوە، هیواخوازە ئەم فەلسەفەیە ڕۆشنبیرانی نێر و مێی
کورد لەسەر مێزی دیبەیت کۆ بکاتەوە و پێکەوە هزریان دەوڵەمەندتر بکات.
لە ئێستادا، د.
ساماڵ مانیی پرۆژە نوسینێکیتری تازەی فەلسەفی دەستپێکردوە بە ناونیشانی 'سەرزەمینی
مانا' و یەکەم کتێبی ئەو پرۆژە نوسینە تازەیەی نزیک بە ئامادەیە و هەر لەمساڵدا بڵاو
دەبێتەوە.
ئەم پرۆژە نوسینە
فەلسەفیانەی د. ساماڵ مانیی ، هەر یەکەیان لە سێ کتێبی جیا و سەربەخۆ پێکهاتوون،
کۆی هەردوو
پرۆژە نوسینەکانی بریتین لە شەش کتێبی فەلسەفی. ئەو کتێبانە، زۆر بەش و بابەتی فەلسەفەی
لە هەناودا هەڵگرتوە و تێکهەڵکێشی کردوون، لەوانە: مێژووی فەلسەفە، فەلسەفەی سۆسیۆلۆجی، لۆجیک و مێتۆدۆلۆجی، فەلسەفەی زانست، گومانگەریی،
پیستیمۆلۆجی و فەلسەفەی زانین، مۆڕاڵ، فەلسەفەی جێندەریی، فەلسەفەی زمان و مانا، هتد. هەموو بەش و ناو بەشی
ئەم کتێبانە بەسوودن بۆ مەنهەجی خوێندنی زانکۆیی لە کوردستان، چ لەناو بواری خوێندنی
فەلسەفەدا بن یان لە بوارە پەیوەندیدارە ئەکادیمیەکانیتردا. هەروەهاش دەکرێت وەکو کۆرسێکی فەلسەفی لە ماڵەوە
بخوێنرێن لەلایەن ژن و پیاوی ڕۆشنبیری کوردەوە چ لە کوردستان بن یان لە هەندەران.
د. ساماڵ مانیی
دەڵێت: 'هەگبەی زانین' و 'سەرزەمینی
مانا' دوو پرۆژە نوسینی فەلسەفی ئاڕاستەکراون بۆ کوردستان، بریتین لە شەش کتێبی فەلسەفی جیا و سەربەخۆ، بەشدارن لە دروستکردنی زەمینەی فەلسەفە و هزراندن و ڕۆشنبیریی بە زمانی کوردی و لە کوردستان و لەناو کوردی هەندەران
دا. هەموویان لەسەر ئاستی دیبەیتی فەلسەفی ئەکادیمی لە ئەورۆپا و بەریتانیا و ئەمەریکا
و ئۆستۆرالیا نوسراون، بەڵام کورت و پوخت
و بەزمانێکی سادە و ئاسان.
دوا کتێبی
'هەگبەی زانین' بۆ یەکەم جار فەلسەفەی جێندەریی دروست دەکات و دەیهێنێتە کوردستانەوە بە زمانی کوردی. زۆر مەبەستمە فەلسەفەی جێندەریی ڕۆشنبیرانی
نێر و مێی کورد لەسەر مێزی دیبەیت کۆ بکاتەوە
و پێکەوە بیرکردنەوە و هزریان دەوڵەمەندتر بکات. ئەم کتێبە فەلسەفیە بەم ناونیشانەیە: 'ژن و فەلسەفە، فەلسەفەی جێندەریی'
. لە ڕۆژی ژن دا/ ٨ ی مارچ، واتە دوو هەفتەیتر،
لە ٨ ی مانگی ئازار ی ئەمساڵ لە لایەن دەزگای مێخەک بڵاو دەکرێتەوە لە هەرێمی
کوردستان دا، بڕیارە لەهەمان ڕۆژدا هەم لە
سلێمانی و هەم لە هەولێر بڵاو بکرێتەوە.