ڤیدیۆ.. باوکی دینا داوای چی لە هەڵکەوت زاهیر کردووە
12:37 - 23/02/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەند دینا ئاشکرای کرد، دەزگیرانەکەی دوای خۆی سەرەتا لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر قسەی کردووە پاشان خێزانەکەی.
لە چاوپێکەوتنێکیدا، خانمە هونەرمەند دیناروونیکردەوە، یەکەم کەس ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر قسەی لەگەڵ دەزگیرانەکەی کردووە ئنجا باوک و دایکی چونکە باوکی هەموو جار ئەڵێت ئەگەر دینا شوو بکات، هەڵکەوت برا گەورەیەتی ئەبێ ئەو بڕیار بدات چ کەسێک بۆ ئەو شیاوە.
کچە گۆرانیبێژ (دینا) خەڵكی شاری رانیەیەو بەشی وەرگێڕانی زمانی ئینگلیزی لە دەرەوەی وڵات تەواو كردووە، ئێستا گۆرانیبێژێكی ناسراوەو لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە ساڵی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییەو هەوادارێکی زۆری هەیە.