نرخى نەوت ٦٦ دۆلارى تێپەڕاند
10:10 - 23/02/2021
زەمەن_جیهان
نرخى نەوت لە
بازاڕەکانى جیهاندا، بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئه‌مڕۆ ٦٦ دۆلارى تێپەڕاند.
سه‌ر له‌به‌یانی
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به ٦٦ دۆلار‌و ٢٧ سه‌نت و
نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكیش به ٦٢ دۆلار‌و ٧٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
بەرزبوونەوەى
نرخى نەوت بەجۆرێکە لە ١٤ مانگى رابردوو، نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.
له دوای دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند ڤاكسینێك و
ده‌ستكردن به به‌كارهێنانی له به‌شێك له وڵاتان، نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبونه‌وه
كردووه.
دوای بڵاوبوونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین
ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.