پیاوێك له شاخێكی بهرزهوه ژنه دوو گیانهكهی فڕێدهداته خوارهوه
06:47 - 18/02/2021
زهمهن_توركیا
پاش دوو ساڵ لە
ئەنجامدانی رووداوەکە، دادگای تورکیا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ
دەرکرد بەتۆمەتی کوشتنی هاوسەر و منداڵهكهی ناو سكی كه له شاخێكهوه بهری
داونهتهوه.
میدیاکانی تورکیا
بڵاویانکردهوه، لە ساڵی 2018دا لە شاری
موگلای تورکیا، پیاوێک بەناوی "هاکان ئیساڵ" تەمەن 40 ساڵ، هاوسەرەکەی کە
دووگیانە دەباتە سەر شاخێكی بەرز و دواتر پاڵی پێوەدەنێت و هەڵیدەداتە خوارەوە، لە
ئەکامدا گیان لەدەستدەدەن.
هاکان بۆ ئەوەی
دواتر تۆمەتبار نەکرێت، کاتێک هاوسەرەکەی دەباتە سەر شوێنێکی بەرز چەند وێنەیەکەی
رۆمانسی دەچرکێنن بۆ ئەوەی گومانی لێ نەکرێت کە ئەو هەڵیداونەتە خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان،
ئامانج لەم کارەی هاکان بۆ گەیشتن بە کۆمپانیای دڵنیای و وهرگرتنی بڕێک پارەی زۆربووه.
پۆلیسی تورکیا
دوای دوو ساڵ لە لێکۆڵینەوە، توانی هاکان ئیساڵ دەستگیر بکات و سزا بدرێت، بەڵام لەکاتی
لێپرسینەوە لەگەڵیدا، هاکان رەتیدەکاتەوە کە
پلانی کوشتنی بۆ دانابێت و روونیدەکاتەوە کە داوای لە سەمرای ژنی کردووە مۆبایلەکەی
بۆبێنێت، بەڵام لهو کاتەدا کەوتوهتە خوارەوە