دیمانە

دانا دارا: مامۆستا عه‌لی باپیر تاكه‌ كاندیده‌ بۆ پۆستی ئه‌میر

11:11 - 16/02/2021 342 جار خوێندراوەتەوە

سازدانی: ئامانج ئه‌حمه‌د


رۆژانی 18 و19ی ئه‌م مانگه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت، دانا دارا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه‌، ده‌ڵێت: بۆ پۆستی ئه‌میر تاکە کاندیدێک کە تا ئێستا هاتووە یاخود بڵێن کاندیدکراوە نەک بۆخۆی سیڤی پڕکردبێتەوە مامۆستا عەلی باپیرە.

دانا دارا، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "زه‌مه‌ن" جه‌ختیكرده‌وه‌و کۆمەڵی ئیسلامی لە ئێستادا کێشەی وای نییە تا لە ناوکۆنگرەدا باسیان بكات.



زه‌مه‌ن: کارەکانی بەستنی چوارەم کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامی بەکوێ گەیشتووە ؟ ڕێکخستن و ئیدارەدانەکەی چۆنە ؟

دانا دارا: کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی لە ئێستادا هەمووی تەواو بووە، لە هۆڵ و شوێن و بەشداربووان و رێکخستنی بوارەکانی ئەوەی پێی دەوترێت تێکستێک لە پەیڕەوی ناوخۆ کە پێداچوونەوەی قوڵی بۆکراوە لە هەموو قۆناغەکانی کۆبوونەوە و کۆنفرانسەکان و کۆبوونەوەی سەرکردایەتی دواجار پێداچوونەوەی زۆری بۆ کراوە ئێستا دەقێک لە بەردەستدایە بۆتاوتوێکردن هەروەها ژمارەی ئەوکەسانەی کە خۆیان کاندیدکردووە بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەمووی تەواو بووە، پاکێجێکە و ڕۆژی 18 و 19ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی کۆنگرە ساز دەکرێت.

سەبارەت بەو چەمکەی کە پێی دەوترێت ئیدارەدانی کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامی لیژنەیەکی ئامادەکاری هەیە کە وا هاتووە لەناو ئێمە زۆربەی کات لیژنەکانی بەڕێوەبردن یان ئامادەسازیکردن بۆ قۆناغەکانی کۆنگرە، هەر ئەوانەش دەبن کە رۆژانی کۆنگرە بەڕێوەدەبەن دواجار ئەوەش بە دەنگدانی ئەندامانی کۆنگرە یەکلا دەکرێتەوە کە تاوەکو ئێستا 928 کەس بەشداری ئەو کۆنگرەیە دەکەن کە هەڵبژێردراون لە زۆربەی قۆناغەکان بە دووسێ جۆرن جۆرێکیان ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوون بە راستەوخۆ هاتوون  تا ئەندامی مەڵبەند و هاوئاستەکانیان لە کۆمەڵی ئیسلامی ئەوانیش بە راستەوخۆیی بەشدارن ناچنە ناو پرۆسەکانی  پێشووی هەڵبژاردنەوە، بەڵام لە خوار ئەندامی مەڵبەندەوە تا ئەندام هەر  هەموویان بە قۆناغەکانی کۆبوونەوە گشتییەکان و  کۆنفرانسە ناوچەییەکان لە سنوری مەڵبەندێکدا هەر هەموویان کاندیدکراون و دواجار دەرچوون لە هەر 10 کەسێک یەکێک توانیویەتی سەربکەوێت.


زه‌مه‌ن: کۆنگرە بۆ چیەو لەچی پێکدێت ؟ کێ بەشدارەو ئەجێندای ڕونی کۆنگرەکە چی دەبێت ؟

دانا دارا: سەبارەت بەوەی کە پێی دەوترێت کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامی بۆچییە و لەچی پێکدێت؟ وەڵامم دایەوە کە لەکێ پێک دێن بەشێکی لە ئەندامانی  نێو ئۆرگانەکانی نێو کۆمەڵی ئیسلامی لە هەموو شارو شارۆچکەکان و تەنانەت لە دەرەوەی هەرێمیش مەڵبەندێکمان هەیە لە هەندەران لەوێش کۆمەڵێک ئەندام دەرچوون رۆژی کۆنگرە دێنەوە کوردستان و بەشداری دەکەن، هەروەها لە سەرجەم فراکسیۆنەکان و پۆستە ئیدارییەکان و ئەوانەی کە کۆمەڵی ئیسلامی تێیدا بەشدارە لەگەڵ ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەوانەی پێشووتر و کاندیدەکان و رێژەی ئافرەت تێیدا گەنج و خاوەن بروانامەکاۆ بە گشتی تێیدا بەشدار دەبن.

سەبارەت بەوەی کە کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامی بۆچییە، لە راستیدا ئیلتیزامێک پابەندییەک هەیە لەسەر حزبە سیاسیەکان کە پێویستە ناوبەناو بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ خۆیان تەنزیم بکەن، نە یاسای ژمارە 17ی ساڵی 1993ی حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان وە یاسای حزبە سیاسییەکانی عێراقیش ژمارە36 ی ساڵی 2015، هیچیان مەرجیان دانەناوە کە دەبێت لە وادەی چەند ساڵێکی دیاریکراو حزبەکان کۆنگرە ئەنجامبدەن، بەڵام  ئەو پرسە پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکان دیاریدەکات کەچەند ساڵ جارێک کۆنگرە ببەستن، کۆمەڵ لە پەیڕەوی ناوخۆی خۆیدا چوارساڵی داناوە، بەڵام  ساڵێک بەهۆی کۆرۆناوە و دروستبونی دۆخێکی شڵەژاو لە هەرێمی کوردستان نەیتوانی لە کۆتایی ساڵی 2019 و 2020 کۆنگرە ببەستێت، ناچار کەوتە ئێستا.


زه‌مه‌ن: ئایا لە کۆنگرە ڕوئیای سیاسی کۆمەڵ یاخوود گوتاری سیاسی و هەڵوێستی سیاسی گۆڕانکاری تێدا دەکرێت ؟


دانا دارا: ئەجێندای روونی کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامی بەهۆی ئەو دۆخەوە ناچار رۆژەکانی کورتکراوەتەوە و بابەتەکانیشی بە بەرنامەیەکی کار رێکخراوە زۆر بە پرێسکراوی و کاتژمێرەکانی ئەو دوو رۆژە زۆر بە چڕی کاری لەسەر دەکرێت، بۆ ئەوەی بتوانین کەمترین بەرکەوتەو حاڵەتەکانی تووشبوون و دۆخی ناجێگیری تەندروستی هەموو ئەوانە لەبەرچاوگیراوە بۆیە کەمکراوەتەوە، ئەجێنداکەی بریتییە لەوەی کە پێی دەوترێت ئێمە وە کۆمەڵی ئیسلامی چەمکێک بەکاردەهێنین کە پێی دەوترێت موراجەعە کردن و بەخۆداچوونەوەیەکی قوڵ و سۆنەرکردن بۆ تەواوی ئەوکارانەی کۆمەڵ کە لە رابردوو کردوویەتی و هەروەها لە ئایندەش، هەروەها پلانی ستراتیژی خۆی پەسەند دەکات، پەیڕەوی ناوخۆ دەستکاری دەکرێت بە شێوەیەکی گونجاو و هاوچەرخانە بەپێی پرەنسیپە شەرعییەکان داڕشتنەوەی بۆ دەکات دواجار دەستەیەکی نوێ لە سەرکردایەتی هەڵدەبژێرێت.

سەبارەت بە روئیای سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی ئەم دیدە بۆ کۆمەڵ گرنگە کە وەستانی لەسەر بکات و قوڵتر لەبارەیەوە هەموو مەعالیمەکانی وردبینی بکات، بەڵام دواجار کۆمەڵی ئیسلامی ژمارەیەکە لە ناو ئەو ژمارانەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی بۆ دەکرێت بە پێی ئەو قەبارەیەی خۆی ژمارەیەکی ئاماژە بۆ کراوە، کۆمەڵێ سەروەری گەورەی تۆمارکردووە، ئەم دیدەی درێژە پێدەدات لە بەرگریکردن لە کۆمەڵێک پرەنسیپی گەورەی شەرعی و ئەخلاقی سیاسی و هەڵوێستی لەگەڵ شەقامبوون و کۆنگرە حەتمەن دەبێت جەخت لەسەر ئەو پرسە بکاتەوە خۆ نابێت کەمیبکاتەوە.


زه‌مه‌ن: دەوترێت کۆمەڵ زیاتر بەرەو حیزبێکی سیاسی کراوە هەنگاو دەنێت، دوور کەوتۆتەوە لە دروشمی ئیسلامی و بانگخوازی، ئەمە تا چەند ڕاستە؟

 
دانا دارا: لە راستیدا چەمکی کرانەوە یەکێکە لەو چەمکانەی کە بۆ کۆی ئەوانەی کە پێیان دەوترێ ئیسلامی و لایەنە ئیسلامییەکان لە جیهاندا پرسێکی هەمیشە لەبەردەستە وە ئەو پرسە ئێمە ناوی نانێین جیاکردنەوە چونکە هەمیشە دەبێ هەردوو ئاقارەکە بەیەکەوە بڕۆن  هەم ئەوەی پێی دەوترێت بانگەوازو دەعوا هەم ئەوەی پێی دەوترێت بەشداری لە کایە سیاسییەکاندا و دروستکردنی کارەکتەری سیاسی و ئەدای سیاسی، ئەوانە لێک جیا ناکەینەوە، بەڵام ئەم ئیشە پرسێکی زۆر باشە کۆمەڵ بتوانێت لەسەری بوەستێت، ئەوەی پێی دەوترێت تەمەیوز و تایبەتمەندیکردن و پسپۆڕی نواندن ئەمە لە لایەکەوە، لە لایەکی دیکەوە ناونیشان گۆڕین بۆ حزبی سیاسی پاشگەزبوونەوەو تەراجوع نییە، بەڵکو بە قەدەری ئەوە قابیلی ئەوەیە لە خاڵی یەکەمەوە تا کۆتایی پێداچوونەوەی پێدا بکەی ، مادام تۆ لە کۆنگرەدا هەموو پلە و پۆست و ئاستەکانی سەرکردایەتی و قیادات سفر دەکەیتەوە، یەکسانیان دەکەیتەوە لەگەڵ ئەندامێکی سادە، کەواتە هەموو ئەو پرسانەی دیکەش تۆ وەکو هەوڵێکی مرۆڤ کرد واتا ئەمە دەقێکی شەرعی لەسەر نییە کە بڵێی ئەمە حەرامە یان بە پێچەوانەوە کەواتە، دەستکاریکردنی هەندێک پرس بە تایبەت ئەوەی کە جەنابی مامۆستا عەلی باپیر ئاماژەی پێکردووە سەبارەت بە پاشگری ئیسلامی، ئەوانە هەمووی لەکۆنگرە دەخرێتە بەر دەست و تاوتوێ دەکرێت، هەموو ئەو خاڵانەی کە دەبنە پشتیوانی بۆ ئەو پرۆسەیە و ئەوانەی کە دەبنە دژی دواجار دەبێت  لە کۆنگرە بە ئازادی هەم تاوتوێ بکرێت هەم دەنگدانی لەسەربکرێت، ئەو بەرپرسیارێتییانەی لەسەرتە  مێژوو ئێستای خۆت، هەمیشە واتلێدەکات لە رابردووشدا بەم رەوتە زیاتر هەنگاو بنێی، واتا ناکرێت تۆ لێکردنەوەی پاشگرێک یان نواندنی هەندێک هەڵوێست وا لێکبدرێتەوە کە ئەمە جۆرێک لە پاشگەزبوونەوەیە، چونکە هەر پاشگەزبوونەوە و تەراجوعکردن بۆتۆ نابێت، چونکە دواجار تۆ هەم لە کایە ئیسلامییەکەدا پێگەیشتووی هەم هەڵوێست و مەوقیفەکانیشت ناسنامەکەت وایە پێویستە لە یەک جیا نەبیتەوە.

زه‌مه‌ن: ناوی حیزب وەک خۆی دەمێنێتەوە؟ ئەی ناوی ئەمیری حیزب چۆن دەبێت؟

 

 
دانا دارا: دوو پرس لە ناو کۆنگرەی کۆمەڵ خراوەتە بەر باس لە ناو پەیڕەوی ناوخۆشدا ئاماژەی پێدەکرێت کە بریتییە لە ناوی تەواوی کۆمەڵ چی بەسەر دێت ئایا دەستکاریدەکرێت یان دەمێنیتەوه‌ لەگەڵ ئەو دەستەواژەیەی کە بۆ کەسی یەکەمی کۆمەڵ بەکاردەهێنرێت ئەمیرە یان هەر بەرپرسیاریەکی تر نا وەکو ناونیشان ئەگەر نا وەکو وەزیفە هەمان وەزیفە و دەسەڵات پیادە دەکات، بەڵام وەکو ناونیشان پێویستە هەم پابەندە شەرعییەکانی خۆت لەبەرچاو بێت، هەم پابەندە یاساییەکانیش کە ئێستا لە کوردستان و لە عیراق و دەوروبەریش رەچاو دەکرێت، پێویستە لەو رووەوە ئاماژەی پێ بدەی بە تایبەت بۆ کەسی یەکەم ناونیشانێک بێت کە گونجاو بێت لەگەڵ سەردەم و او هێڵە گشتیانەشی تێدا رەچاو بکرێت.


زه‌مه‌ن: کێ دەبێتە ئەمیری کۆمەڵ ؟ ئایا هیچ ئیتیفاقێک هەیە بۆ جارێکی تر دانانەوەی مامۆستا عەلی باپیر وەک ئەمیر؟

 
دانا دارا: سەبارەت بە کەسی یەکەمی کۆمەڵی ئیسلامی تاکە کاندیدێک کە تا ئێستا هاتووە یاخود بڵێن کاندیدکراوە نەک بۆخۆی سیڤی پڕکردبێتەوە مامۆستا عەلی باپیرە، هیچی دیکە لەبەردەستدا نییە، دووپاتیدەکەمەوە لێرەوە ئەوجۆرە قۆرغکارییەی کە هەیە لە حزب و رەوت و ئایدیای دیکە بە راستی لە ناو کۆمەڵ ئەم حاڵەتە وا نییە، ئەم دەستەواژەیە بەجۆرێک له‌ قۆرغکاری نابێت تەفسیر بکرێت، بەقەدەری ئەوەی کە تۆ حزبێکی جیایە لە پۆست و مقاماتی سیاسی کە خولی بۆ دادەنرێت و دووبارە نەبێتەوە، ئەم بابەتانە زیاتر بۆ حزبی سیاسی نایە، چونکە تۆ کە دەسەڵاتەکانی کەسی یەکەم بەپێی ئەوەی کە پێی دەوترێت پەیڕوی ناوخۆ کە وەکو دەستوری سیاسی و کاروبارو پەیڕەوێکی ناوخۆیی کاری خۆی تەنزیم کردووە دەسەڵاتەکانی هەمویی دیاریکراوە واتە تۆ تەجاوزکردن و ئیحتیکار کردن و جۆرێک لە قۆرغکاری دەرفەتی بۆ ناهێڵیتەوە ئەوە راستییەکەیەتی کە تائێستا ئەگەری بەهێز ئەوەیە جارێکی دیکە مامۆستا عەلی باپیر جارێکی دیکە لە کۆنگرە هەڵبژێرێتەوە.

دەستەواژەی ئەوەی کە پێی دەوترێت ئینشیقاق و ئەو شتانە هیچ بۆ کۆمەڵ گونجاو نییە، چونکە حزبی سیاسی خۆی ئەگەری هەیە خەڵکێک بێتە ناوی بڕوات لە قۆناغێکدا بەهۆی تەمەن یان قەناعەتی خۆی یان هەر پرسێکی دیکە باوەڕم وایە او خەڵکانەی دیکەش کە تەشریفیان هێناوە یاخود ڕۆیشتوون هیچیان بە شێوەی نە ئینشیقاق نە هیچ بەڵکو بە شێوەی فەردی بووە،بەڵام دواجار ئەوەی کە من بیستوومەتەوە ئەوانەی لە دەرەوەی بازنەی کۆمەڵیشن هەر بە کەسایەتی مامۆستا عەلی باپیر رازین و کەسایەتییەکی لای ئێمە پێی دەوترێت موتەفیق علیە، جۆرێک لە کۆڕاییەکی لەسەرە هیوادارم ئەوە خێرو باشە بداتەوە هەم بۆ ئایندەی کۆمەڵ و شەقامی سیاسی کۆمەڵیش.


زه‌مه‌ن: کۆمەڵ کێشەی ناوخۆیی هەیە ؟ ئایا کێشەکان دەبرێنە ناو کۆنگرە ئەگەر هەبن ؟


سەبارەت بە کێشەی ناخۆیی کۆمەڵ  لەراستیدا من شتێک لەو بابەتە نابینمەوە کە کۆمەڵی ئیسلامی حزبێکی دیارە لە ئێستاشدا هەر رەوتی کاری حزبی بەو ئاقارەیە کە حزبی سیاسی و شتی نهێنی و پەنهان و ژێربەژێری هەیە دۆخی کۆمەڵ و هەموو  زۆرێک لە پارتە  سیاسیەکان ئەوانەی لە دەسەڵاتن یاخو ئۆپۆزسیۆنن، هەموو بە قوڵی بۆ شەقام روونەو دیارەو ئەگەری زۆر بەهێز ئەوەیە کە ئەو نەخۆشییە کوشندانەیەی کە دەدات لە لایەن و رەوتی دیکە کەم دەدات لە لایەنێکی سیاسی وەکو کۆمەڵ، لەبەرئەوەی پابەندە شەرعییەکەی لایەنی یەکەمی تەماشا بکەی وەکو باگراوندەکەی، ئەو بناغەی کە تۆ خەڵکەکەت لەسەر کۆکردووەتەوە بە هەموو جیاوازی شەهادەو تەمەن  ناوچەی و هەرچییەک هەیانە، بەڵام دواجار هەمیشە  جۆرێک لە رەزامەندی خوا جۆرێک لە حاڵەتە رۆحی ئیمانییەکە بووەتە ئەساسێک و هەوێنێکیزۆر باش کە کەم وایە ئەم حاڵەتانە رووبدەن، کێشەی ئەوەی کە پێی  دەوترێت حاڵەتی نەفسی و کەسێک بیرۆکەی جیاوازو بۆچوونی جیاوازی هەیە، ئەمانە هەر هەن کە نەدەتوانی لە کۆنگرەو دوای کۆنگرەش چارەسەری بکەی.

 

ئەوەی پێی دەوترێت کێشە بەرێتە ناو کۆنگرە من نازانم ئەو کێشانە چۆنن، وەکو ئاماژەم پێدا کۆمەڵی ئیسلامی لە ئێستادا کێشەی وای نییە تا لە ناوکۆنگرەدا درێژە بدات بەو پرسە، نەخێر لەوێ ئەجێندای کۆمەڵ لە ناو پەیڕەوی ناوخۆ بە روونی دیاریکراوە هەڵبژاردنی تیمێکی باش کە پێیان دەوترێت سەرکردایەتی ئەو حزبە، وە بەر پرسی دامو دەزگاو ئۆرگانەکانی کۆمەڵ دەبن چونکە لە قۆناغی یەکەمیشدا  اوە بزانن، کە کۆمەڵ شتێکی کردووە لە کۆنفرانسە ناوچەییەکاندا بەرپرسی مەڵبەندەکانی هەڵبژادووە واتا تۆ ئێستا 12 بەرپرسی مەڵبەند وەکو ئەندامی سەرکردایەتی  ئامادەیە، دەمێنێتەوە اوانەی دیکە که هەاڵیاندەبژێری لە کەسی یەکەمەوە بۆ بەرپرسیئۆرگانەکانی کۆمەڵ ئەوە پرسێکە  لەوێ تەناول دەکرێت، ئەندامانی کۆنگرە بە بێ فشارو دروستکردنی لۆبی و هەر جۆرێک  حاڵەتی ناتەندروست دەنگی لەسەر دەدرێت، کەواتەشتێک کەپرسێکی ئیداری بێت و شتێکی رۆژانە بێت ناچێتە ناوکۆنگرەوە.


زه‌مه‌ن: شوناسی حیزب چی بەسەردێت ؟ لۆگۆو دروشمەکان دەگۆڕێن ؟

دانا دارا: لە راستیدا ئەوەی پێی دەوترێت شوناسی کۆمەڵ هەم وەکو ناسنامە و هەوییەکەی ئەگەرێکی زۆری هەیە کۆمەڵی ئیسلامی بە هەمان نەفەس ئەمێنێتەوە، ئەو هەناسەیەی کە کۆمەڵی لەسەر بنیاتنراوە بە دروستبوونی گۆڕانکاری و خوێندنەوەی واقیعەکە و هەلومەرج و شێوازی جووڵەکردن و ئامانجەکانی خۆت و  دوور و نزیکی لێیانەوا ئەوانە قابیلی ئەوەیە کە تۆ وەک هەوڵێکی بەشەری قسەیان لەسەر بکەی، بەڵام ئەوەی پێی دەوترێت ناسنامەی کۆمەڵ کەبیشۆیتەوە لە لایەنێکی ئیسلامی بۆ ناو بازنەیەکی دیکە ئەوە یەکێکە لەهەرە مەحاڵەکان کۆمەڵی ئیسلامی بەو پابەندە شەرعیانەی خۆیەوە دەمێنێتەوە ئەوە دەبێتە مایەی سەروەری بۆ کۆمەڵ و وادەکات کۆمەڵی ئیسلامی باجەکان زۆر بدات لەسەر خۆی بەڵام خۆی لە شەقام نەترازێنێت و راستگۆییەکەی ون نەکات. اوە او لایەنەیە کە کۆمەڵ جەختی لێدەکاتەوە.

سەبارە بە لۆگۆی کۆمەڵ و رەنگی ئاڵاو حزبەکە ئەوانە هەمووی کۆمەڵێ رێکار هەیە کە تۆ پابەند دەکات وەکو ئەوەی  لەیاسای حزبە سیاسییەکانی عێراقدا ژمارە36یساڵی 2015 به روونی هاتووە، کە وات لێدەکات دروشمی ئاینی و دەقی ئاینی بەکار نەهێنی و ئیسلام بە شێوەیەک لە شێوەکان تەوزیف نەکەی ، ئەوان وا تەفسیریان کردووت بۆیە ئەگەری هەیە لۆگۆکە بچێتە ناۆ ئاڵاکەوە، بەڵام رەنگەکەی چۆن ئەبێت نازانم، ئەوانە هەمووی لە ناو کۆنگرە دەنگی لەسەر دەدرێت،  وەکو جومگەیەکی سەرەکی ناو پەیڕەو بەڵام دواجار هەڵوێستەکانی کۆمەڵ و پلانەکەی زیاتر گرنگترن بۆ شەقام و تەواوی ئەوانەی چاوەڕوانیان هەیە لە کۆمەڵ، وە لایەنگر و دەنگدەرانی کۆمەڵ و ئەندامان و خەمخۆرانی کۆمەڵ زیاتر چاوەڕوانی شتی نوێبوونەوە و ئەو پرسەن کە دروشمی کۆنگرەکەشە، ئەونوێبونەوە و پەرەپێدان و گەشە پێدان و درێژە دان بە تەمەنی خۆت لە ناو رەوتێکی وا کە خوا لە خۆت رازی بکەی هەم خزمەتی بەندەکانی خوابکەی ، شەقامی کوردستانی نەترازێنێت، وەکو بڵێی سەوبە کوردستانییەکەی خۆتەوە ئەم هەوڵانە دەدەی کەبە دڵنیاییەوە دەمێنێتەوە.

 

زه‌مه‌ن: ئایا ئێران ڕۆڵی دەبێت لە دەستوەردان لە کۆنگرەی کۆمەڵ؟

 

 
دانا دارا: سەبارەت بە پرسی دەستێوەردان یان هەبوونی رۆڵی هەر وڵاتێکی ئیقلیمی یان حزبی سیاسی یان هەر ئەوەیەک لە ئایندەی کۆمەڵی ئیسلامی یان هەر پرسێکی پەیوەندیدار بەکۆمەڵەوە بە راستی ئەمە بە تەواوەتی پرسێکی رەتکراوەیە، ئێران وڵاتێکی تری ئیقلیمی و نێودەوڵەتییە باوەڕناکەم پرسی خۆی یان بیەوێ ئەجێندایەکی  خۆی لەم ڕێگایەنەوە بکات، کۆمەڵی ئیسلامیش مێژوو سەرکردایەتییەکەی و هەڵوێستەکانی ئەوەیە کە هەمیشە بە رێک و دروستی و پرەنسیپە شەرعی و یاساییەکان پەیڕەو بکات نەک جۆرێک لە لایەن داری و جێبەجێکردنی ئەجێندایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement