479 جیهان

وەزیری درەوەی ئەمەریکا ده‌ستبه‌كاربوو: جیهان چاوی لەسەرمانە

08:47 - 27/01/2021

زه‌مه‌ن_جیهانی


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی چوارشەممە بەو ئاگادارییەوە دەستیبەرکار کرد کە چاوی جیهان لەسەر واشنتنە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا دەتوانێت دابەشبوونە قوڵەکان ساڕێژ بکات.

بلینکن دیپلۆماتی دێرین و جێگای متمانەی جۆو بایدن، لە ڕێوڕەسمێکی پێشوازی کردن لێی لە دەروازەی پێشەوەی وەزارەتی دەرەوە، بەڵێنی بونیادنانەوەی متمانەو ڕێزی دا.

لە کاتێکدا ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زیادی کردووە بلینکن داوای کرد تەنها ژمارەیەکی کەمی کارمەندەکان، هەمویان بە دەمامکەوە، بێن بۆ بینینی و ئاماژەی بەوە کرد کە تەنها چەند ڕۆژێک پێشتر، بەربەستەکان بۆ دانران بۆ پاراستنی باڵەخانەکە لە نزیک گۆڕەپانی نیشتمانی لە ئەنجامی سەرهەڵدانێکی سەرنەکەوتوو لە پایتەخت.

بلینکن وتی "لە ئێستادا جیهان لە نزیکەوە لێمان دەڕوانێت. ئەوان دەیانەوێت بزانن ئایا ئێمە بە هێزێکی نمونەییەوە ڕێبەرایەتی دەکەین. ئایا بە دیپلۆماسی لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانمان کاردەکین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانمان."

ئەو وتیشی ئەو ئاستەنگانە بریتین لە پەتاکە و هەروەها " گۆڕانکاری کەشو هەوا، قەیرانەکانی ئابوری، هەڕەشەکان بۆ سەر دیموکراسی، شەڕ لەپێناو بەدەستهێنانی دادپەروەری ڕەگەزی و مەترسییەکانی نەیاران و دوژمنانمان بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری جیهانی."

بلینکن باسی کاتە سەختەکانی کردو وتی " سەرۆک پابەندە بەوەی بە زووترین کات ئێمە لەو ڕێگەیە دەرباز بکات، بۆ ئەوەی زۆر زوو بتوانین جارێکی تر لە دەوری یەک کۆببینەوە و ئەو متمانەیەمان بۆ دروستبێتەوە کە بناغە دیموکراسییەکانمان بەهێزن."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن