1954 ئابوری

نرخی دۆلار رووی له‌ دابه‌زین كرد

02:58 - 21/01/2021

نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر نیه‌ و پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رووی له‌ دابه‌زین كرد.

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، كه‌ بازاڕی دراو كرایه‌وه‌ نرخی 100 دۆلار به‌ 145 هه‌زارو 750 دینار مامەڵەى پێوەكرا، به‌ڵام پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رووی له‌ دابه‌زین كرد و 100 دۆلار به‌ 145 هه‌زار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

 

دوێنێ نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی، به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد و نرخی 100 دۆلار گه‌یشته‌ 146 هه‌زار دینار.

رۆژی 19ی کانوونی یەکەمی 2020، بانکى ناوەندى عێراق نرخى فرۆشتنى 100 دۆلارى بە هاوڵاتیان  بە 147 هەزار دینار دیاریکرد، بەڵام هێشتا لە بازاڕەکان نەگەیشتووەتە ئەو نرخە و لەخوار ئەو نرخەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن