933 شیوازی ژیان

وێنە.. سەلما سەرباری تەمەنەکەی لە فیلمە نوێکەیدا بە جوانییەکەی ئەمریکییەکانی سەرسامکرد

12:38 - 21/01/2021

زەمەن-لایف ستایل

خانمە ئەکتەر سەلما حایک دیمەنێکی فیلمە نوێکەی بڵاوکردەوەو هەوادارانی شۆک بوون بەوەی هێشتا بە گەنجی و جوانی ماوەتەوە.

لەرێگەی ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە ئەکتەری ئەمریکی سەلما حایک وێنەیەکی فیلمە نوێکەی "The Hitman's Wife's Bodyguard" بڵاوکردەوە، کە فیلمێکی کۆمیدییە.

 

فیلەمەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواو نەکرا، بەڵام ئەمساڵ وا تەواو دەبێت و بەمنزیکانە بڵاودەکرێتەوە.

 

سەلما حایک لەساڵی 1966 لە مەکسیک لەدایک بووەو خاوەنی یەک منداڵە و یەکێکە لەئەکتەرە دیارەکان و خاوەنی چەندین فیلمە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن