بوکێکی دووگیان لە ئاهەنگەکەیدا هەرای نایەوە
12:08 - 20/01/2021
زەمەن-لایف ستایل
لە وڵاتی میسر بوکێکی دووگیان و زاوایەک
بەهۆی ئاهەنگێکەوە رووبەڕووی رەخنە بوونەوە.
میدیاکان میسر بڵاویانکردەوە، ژنێک سەرباری
ئەوەی دووگیانە جلی بوکێنی لەبەر دەکات و لەگەڵ پیاوێکدا ئاهەنگێک دەگێڕن، بەمەش
کەسوکاری و دراوسێکانی رەخنەی لێ دەگرن بەوەی چونک دووگیانە وئاهەنگ دەگێڕن.
بەڵام هەردووکیان ئاشکرای دەکەن کە ساڵێک
لەمەو پێش هاوسەرگیریان کردووەو ئەو ئاهەنگەش بەهۆی منداڵەکەی ناو سکی دەگێڕن و
بۆیە جلی بوکێنی لەبەر کردووە، وەک یادگارییەک کردوویەتی.
هەواڵەکە بە خێرایی بە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەبێتەوەو زۆرترین رەخنەی لێ گیرا و بەشێکیشیان دەستخۆشیان
لێکرد.