نرخی نه‌وت نزمه
09:14 - 17/01/2021
زه‌مه‌ن_جیهان
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، چەند
رۆژێكە رووی لەگۆڕانكاریدایه و ئه‌مڕۆ دابه‌زینی زیاتری به‌خۆوه بینی، ئه‌وه‌ش
دوای ئه‌وه دێـت چوارشه‌ممه‌ی رابردوو به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 11 مانگی
رابردوو تۆمار كرد و له سه‌روی 57 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی
خاوی برێنت 54 دۆلار و 84 سه‌نته و نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكیش به 52
دۆلار و 6 سه‌نته.
لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو دوای بڵاوبوونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە
خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی
رابردوودا.