ھاوڕەگەزبازی چەکێکی ئەمریکی ، کە سوپای ئەمریکا خۆی بەدەستیەوە دەناڵێت
03:55 - 16/01/2021
ئامادەکردنی : زانیار بەھادین
چەمکی " بۆمبی هاوڕەگەزباز " وەک
شتێک وایە لە فیلمێکی خەیاڵی زانستی خراپەوە . بۆمبێک کە تێکەڵەیەک لە ماددە کیمیاییەکان
بەسەر دوژمندا بەردەدات و بە وشە وا دەکات کە عاشقی یەکتر بن بۆ ئەوەی لە ئەرکی
کاتی جەنگیان سەرقاڵیان بکەن، وا دیارە پلانێکی وا مەحاڵە و دوور لە لۆژیکە و شێتانەیە
کە هیچ کەسێک ناتوانێت هەوڵی بۆ بدات
سوپای ئەمریکا مێژووییەکی دوور و درێژی بە هاوڕەگەزبازییەوە هەیە سەرەتای
ترین نموونەش لە دەرکردنی کەسێک لە سوپا لەسەر ڕەفتارەکانی هاوڕەگەزبازی لە شوباتی
1778 ەوە هاتووە . لتگۆتۆڵد فرێدریک ئینسلین دادگایی کرا دوای ئەوەی لە جێگا لەگەڵ
سەربازێکی تر دۆزرایەوە بە فەرمانی هیچ کەسێکی دیکە جگە لە خودی جۆرج واشنتن لە
سوپای کیشوەری دورخرایەوە
هاوڕەگەزبازبوون لە ڕاستیدا لە سوپای ئەمریکادا تاوان نەبوو تاکو ئەم حاڵەتە
بە تەواوی پەرەی نەسەند . لەکاتێکدا کە بە درێژایی سەدەی 19 پیاوانێکی زۆر ئاشکرا
کران بە هاوڕەگەزبازی، بەڵام تا ساڵی 1916 ئەو دەستدرێژییە ئەنجامدانی تاوان نەبوو لە ساڵی 1920 دا، ئەمریکا
ناچاربوو بە هەر کارێکی هاوڕەگەزبازدا بچێتەوە
سزای ڕەفتارەکانی هاوڕەگەزبازی تا پێنج ساڵ لە زیندانی سەربازی و لە دەستدانی
هەموو پارە و دەرماڵەیەک و لێچوونێکی بێ شەرەفانە بوو ، کە دەتوانێت ببێتە هۆی
پاراستنی کار و سوودی سەربازی و تەنانەت مووچەی خانەنشینیش .
لە جەنگی جیھانی یەکەم کاری هاوڕەگەزبازی بەپێی یاسای جەنگی نایاسایی بوو،
بەڵام بەتەواوی قەدەغەی هاوڕەگەزبازی نەبوو. کە هەموویان لە ساڵی 1982 دا گۆڕان و
بە سادەیی هاوڕەگەزبازی بوون لە سوپادا نایاسایی بوو وەک وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند
: ' هاوڕەگەزبازی لەگەڵ خزمەتی سەربازیدا ناگونجێت ' . لە ساڵی 1992 دا مەزەندە
کرا کە لە ماوەی ساڵەکانی 1980 دا نزیکەی 17 هەزار ژن و پیاو لە کار دەرچوون وەک وەڵامێکی
ڕاستەوخۆ بۆ ئەمە
تا ساڵی 1993 سازانێک لە نێوان سەرۆک بیل کلینتۆن و کۆنگرێسی کۆمارییەکان
دروست بوو بە هۆی یاسای ' مەپرسە ، مەڵێ ' . لە کاتێکدا کە هاوڕەگەزباز بوون چیتر
نایاسایی نەبوو لەکاتی کەمیی کارمەندانیدا، بەتایبەتی لە جەنگی جیھانی دووەمدا ،
سوپای ئەمریکا پرۆسەی پشکنینی خۆی هێور دەکاتەوە، رێگە بە هاورەگەزبازەکان دەدات
بگەڕێنەوە بۆ خزمەتی سەربازی، بەڵام تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی .
لە ساڵی 1994 ، تەنیا ساڵێک پاش یاسایی 'مەپرسە، مەڵێ' ، کە توانای ڕاستەقینەی
هاوڕەگەزبازی بۆ سوپای ئەمریکا ڕوون بووەوە ، سوپای ئەمریکا دروستکردنی "بۆمبی گەی" ڕەچاو کرد ، بیرۆکەی بۆمبی
هاوڕەگەزباز لە ئارەزوویەکی بێبەهاکردن و سەرقاڵکردنی بەرامبەرەکانیان هات بەڵام مەرج
نییە بیانکوژێت ، جگە لە "بۆمبی هاوڕەگەزباز"، هەروەها ئەو تاقیگەیە بیرۆکەی
هاوشێوەی پرسیاری لەخۆگرتبوو، وەک بۆمبی هەناسە خراپ، بۆمبی تەخت و ئەو بۆمبانەی کە
بۆ ڕاکێشانی مێرووی پێوەنراو دیزاین کراون
لە ساڵی 1994 وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەیری چەکی کیمیایی تیۆری دەکرد کە
ورەی دوژمن تێکدەدات، سەربازانی دوژمن بێکاریگەر دەکات بەڵام تا ئەو ڕادەیە نەڕۆیشتووە
بۆ کوشتنیان ، توێژەران لە تاقیگەی ڕایت لە ئۆهایۆ، دەستیان کرد بە گەڕان بە دوای
چەند بژاردەی جێگرەوە
ئەوەی هەبوو ، داوای ڕێگەیەکیان دەکرد ، سەربازانی ھێزی دووژمن سەرقاڵ بکەن
،تاکو ئەمریکا هێرشەکانیدا سەرکەوێت ، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی زۆر بە سەربازەکان
بگەیەنێت
وەڵامەکە دیار بوو : سێکس . بەڵام چۆن هێزی ئاسمانی توانی ئەو کارە بە سوودی
ئەوان بکات؟ لە کردەوەیەکی بریقەدار ( یان شێتی ) دا پلانی تەواویان بۆ ئەمە داڕشت
هێزی ئاسمانی داوای بڕی 7,5 ملیۆن دۆلار بودجە و شەش ساڵی کرد بۆ دروستکردنی
بۆمب و چەکە ناکوشندەکانی تر بەپێی پرۆژەکەیان "هەراسانکردن، بێزارکردن و
"پیاوی خراپ" بە ناساندنی ماددە کیمیاییەکان
ئیدوارد هامۆند لە گروپی چالاکوانی چەکی بایۆچە ی پڕۆژەی سوانشاین ڕایگەیاند:
"تاقیگەی هێزی ئاسمانی ئۆهایۆ پێشنیاری ئەوەی کرد کە بۆمبێک دروست بکرێت کە
ماددەیەکی کیمیایی تێدا بێت کە ببێتە هۆی ئەوەی سەربازانی دوژمن ببنە هاوڕەگەزبازوە
یەکینەکانیان تێکبشکێنن چونکە هەموو سەربازەکانیان بە شێوەیەکی نابەرگری سەرنجڕاکێش
دەبن بۆ یەکتری
بیرۆکەکە بۆ هێزی ئاسمانی ئەمریکا زۆر بەهێز بوو هەرچەندە پێشنیارێک بۆ چەککردنی
ئەم ئاوێتەیانە خرابووە پێش ئەو وتەیەی کە پڕۆژەکە بە باشترین شێوە کۆدەکاتەوە بەم
جۆرەیە: 'نمونەیەکی ناپەسەند بەڵام ناکوشندە دەبێتە هۆی کاریگەریەکی بەهێز، بە تایبەت
ئەگەر کیمیاییەکە بێتە ھۆی رەفتاری هاوڕەگەزبازی
توێژەران لە تاقیگەی ڕایت لە ئۆهایۆ کە ئەم پێشنیارەیان بەرز کردەوە بێگومان
زۆر کەم لە لێکۆڵینەوەکان ئەنجامیان بەرهەم هێنا ، بەڵام ئەوەی نەیدەوەستاندن ئەوە بوو زاناکان بەردەوام بوون لە پێشنیاری زیادکردن
بۆ بۆمبی هاوڕەگەزبازەکان
بۆ تێگەیشتن لەوەی کە بە تەواوی پێشنیار کراوە، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی لە
پشتییەوە سەیری زانست بکەین بیرۆکەی پشت توێژینەوەی فیرمۆن ئەوەیە کە ' ' نێر ' '
و ' مێینە ' ' هەر یەکە و کۆمەڵێک فیرمۆنی جیاجیای هەیە کە بۆ کەسانی ڕەگەزی بەرامبەر
سەرنجڕاکێشن بەڵام زیاتر سەرنجڕاکێش
بوو، کاتێک تیمێکی لێکۆڵەرەوە لە سەرەتای
ساڵی 2000 دا تێبینی ئەوە کرا کە نێرە هاوڕەگەزبازەکان لە کاتی سکانەکانی ئێم بی ئای دا ھاوشێوەی سەرنجڕاکێشی
سێکسییان نیشان داوە ، وەک ڕەگەزی مێینە کاتێک مادەی هاندەریان پیشان دەدرێت هەمان ڕەنگ بوو لە ئافرەتی هاوڕەگەزباز و پیاوانی هاوڕەگەزباز
بۆمبی هاوڕەگەزباز تا ئێرە تەنیا تیۆری
بوو و هەرگیز نەخرابووە جوڵە ، لەگەڵ ئەوەشدا
لە ساڵی 2002 پێشنیار کرا بۆ ئەکادیمیای نەتەوەیی
زانست و زنجیرەیەک بیرۆکەی تری لێ درا ، کە بە هەمان شێوەی نائاسایی جەنگی کیمیایی
بوو
لەنێو بیرۆکە گاڵتەئامێزەکان بۆمبێکی تر ھەبوو بە ناوی "کێ؟ من؟» ئامانجی ئەم بۆمبە ئەوە بوو کاتێک ئەمریکا هێرش دەکات سەربازەکانی دووژمن بە
بۆنی ناخۆشەوە سەرقاڵ بکات ، ئەو بیرۆکەیە
یەکسەر هەڵوەشایەوە ، بەڵام دوای ئەوەی توێژەران ئاماژەیان بەوە کرد : لە هەموو جیهاندا کەس ناتوانێت بۆنی تایبەتی هێرش
بردن بدۆزێتەوە ، وەک بۆمبی هاوڕەگەزباز، ئەم بیرۆکە کیمیاییە داهێنەرانەیە هەرگیز
نەهاتنە دی
دوای ئەوەی بەرنامەکە ئاشکرا بوو، پنتاگۆن وەڵامی (لە ڕێگەی بی بی سی)یەوە
دایەوە:
کاپتن دان ماکسوینی لە بەڕێوەبەرایەتی چەکی هاوبەش لە پنتاگۆن ڕایگەیاند، بەشی
بەرگری "بە وشە سەدان" بیرۆکەی پرۆژە وەردەگرێت، بەڵام "هیچ کام لەو
سیستمانەی کە لەو پێشنیارەی ساڵی 1994 دا باسیان لێوە کراوە پێشنەکەون"
بە بی بی سی گوت : " گرنگە ئاماژە بۆ ئەوە بکەین کە تەنیا ئەو پێشنیارانەی
بە گونجاو یی دەزانرێن ، لەسەر بنەمای کاریگەریە مرۆییە توندەکان ، پێداچوونەوەی یاسایی
و پەیماننامە ی نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدان یان دەستکەوتن ڕەچاو دەکرێت " .
لە دەرەوەی جیهانی خەیاڵدا ئەمە کار ناکات دەرکەوت کە مرۆڤ کەمێک زیاتر کۆکراوە
ترە لە ئامێری سێکسی هەستیار لە فیرمۆن پرژاندنی کۆمەڵێک سەربازی نێرینە بە فیرمۆنی
مێینەوە ، وەک بۆمبەکە دەیکرد ، نەک هەر ئەو ڕاستییە پشتگوێ ئەخەن کە فیرومۆنەکان
بەشێکی بچوکن لە میکانیزمێکی سێکسی زۆر ئاڵۆز ، بەڵکو وای دادەنێت کە سێکس دەتوانێت
زاڵ بێت بەسەر غەریزەی مانەوەماندا ، تەنانەت لە حاڵەتی شەڕو پێکداداندا
بەڵام گروپی توێژینەوەی هێزی ئاسمانی بۆ هێنانی بیرۆکەی نوێکاری لەو جۆرە بۆ
مەیدانی جەنگ، خەڵاتی ئاشتیی ئای جی-نۆبێل-ی پێ بەخشرا، لە ساڵی 2007
تەنانەت ئەمڕۆ دوای هەڵوەشاندنەوەی یاسایی' مەپرسە ' ' مەڵێ ' و کرانەوەی چەندین
سەربازگە لە سەرانسەری جیهان بۆ هاوڕەگەزبازەکان ، نەگبەتییەکە هەر ماوە دوای ئەو
تەحەدای ئەم دواییەی ترامپ بۆ پاراستنی ڕەگەزگۆڕەکان لە سوپادا، زۆرێکیان دەستیان
کردووە بە ترس لە مافەکانی ھاوڕەگەزبازی لە سوپادا
داهاتووی سەربازە ھاوڕەگەخوازەکان هێشتا لە ڕاڕەوەکانی دەسەڵات دەنوسرێت و
شەڕیان لەسەر دەکرێت لە کاتێکدا سەربازەکان خۆیان بەردەوامن لە شەڕکردن و مردن لە
مەیدانی شەڕی بیانیدا.