813 شیوازی ژیان

ئەگەر هاوسەرەکەت شەرمن بوو، بەم رێگایانە هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکە

12:00 - 14/01/2021

زەمەن-لایف ستایل

زۆرجار بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکەت کەسێکی شەرمنە و ناتوانێت هەندێک شت بڵێت یاخود بیکات، گرفتت بۆ دروست دەبێت و دەبێتە قەلەقی و نائارامی هەردوولا.

 

ماڵپەڕی سەیدەتی لەزاری شارەزایانی بواری کۆمەڵایەتی و دەروونییەوە چەند رێنماییەکی بۆ ئەو هاوسەرانە بڵاوکردەوە کە شەرمنن لەوانە:-

 

- بەردەوام پرسیاری کراوە لە ژنەکەت بکە، بۆ ئەوەی بکەونە گفتوگۆ و هاوسەرە شەرمنەکەت قسە بکات و شتەکان لای ئاسایی بێت.

- بە سەبر بە و ئارامبە و لێی توڕە مەبە کاتێک داوای شتێکی لێدەکەیت و هاوسەرەکەت بەهۆی شەرمەکەیەوە ناتوانێت بۆ و ئەنجامبدات.

- چوونە دەرەوەو تێکەڵبوونت لەگەڵی زیادبکە و تەماشای چاوەکانی بکە و دەستەکانی بگرە و گرنگی پێبدە بۆ ئەوەی متمانەت پێبکات.

- بەردەوام کەشێکی بۆ بڕەخسێنە کە ئەو هەست بە ئارامی بکات و شەرم نەکات لەوەی لەگەڵتە یاخود بابەتێک باس بکات.

- هەوڵبدەن پێکەوە ناو بەناو تەماشای فیلمی رۆمانسی بکەن .

 

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن