نرخى نه‌وت به‌رزترین ئاستی تۆماركرد
08:34 - 13/01/2021
زه‌مه‌ن_جیهان
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، چەند رۆژێكە رووی
لەگۆڕانكاریدایه و ئه‌مڕۆ به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 11 مانگی رابردوو تۆمار كرد
و له سه‌روی 57 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نرخی
یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 57 دۆلار و 25 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و نرخی یه‌ك
به‌رمیل خاوی ئه‌مریكیش بوو به 53دۆلار و 74 سه‌نته. ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته
له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردوو.
لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و
کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە
مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.