757 ئابوری

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

12:22 - 02/12/2020

"زەمەن"

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٢٤ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٨ دۆلار ٦٦ سەنتە.


نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٧٤ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣١٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٧٠ ھەزار دینارە.

ئەو بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی سەرکەوتنی هەوڵەکانی بەردەستبوونی ڤاکسینی کۆرۆناوە نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی بوو.

بەپێی ئاژانسە ئابورييە جیهانییەکان، دابەزینی نرخی زێڕ لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، پەیوەندی راستەوخۆی بە هەواڵی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆناوە هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن