665 کوردستان

به‌ وێنه‌؛ له‌ ئاستی لوتكه‌دا گۆڕان و یه‌كێتی له‌ كۆبونه‌وه‌دان

12:20 - 29/11/2020

"زەمەن"


كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی له‌ شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد.


پێکهاتەی وەفدەکەی گۆڕان لەسەر ئاستی خانەی راپەڕاندنە بەسەرۆکایەتی رێکخەری گشتی عومەری سەید عەلی.

لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش پێکهاتەی وەفدەکەیان لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسییەو هەر دوو هاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بەشدارن.

بەپێی زانیاریەکانی "زەمەن"،  كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ ده‌باشان ده‌بێ و ئامانجی بۆ  گفتوگۆ و تاوتوێکردنی دۆخی حکومڕانی هەرێم و عێراقە.

لەو چوارچێوەیەشدا پرسی مووچەی فەرمانبەران و بژێوی خەڵک و پرۆسەی چاکسازی تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبێت.

لە ئاستی عێراقیش لێکەوتەکانی یاسای قەرزو هەڵبژاردن و گفتوگۆی دۆخی ناوچەدابراوەکان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت..

"زه‌مه‌ن" زانیویه‌تی سەرباری ئه‌و ته‌وه‌رانه‌، گفتوگۆی رەوشی حکومەتی خۆجێی سلێمانی ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.

فۆتۆ: بریار نامیق

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن