1735 شیوازی ژیان

لە فیستیڤاڵی فیلم لە بەغداد، کاردینا خەڵاتی "یەکەم باشترین فیلمی"بەدەستهێنا

11:21 - 29/11/2020

زەمەن-لایف ستایل
خانمە ئەکتەر کاردینا هێمن رایگەیاند لە فیستیڤاڵی فیلم لە بەغداد بۆ فیلمەکەی کە دەرهێنانی بۆ کردووە خەڵاتی "یەکەم باشترین فیلمی بەدەستهێنا".

 

 لەئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە ئەکتەری دیار کاردینا هێمن بە وێنە بڵاویکردەوە" خۆشحاڵم لە يەكەمین نمایشی نوێترین كارم  کە كورتە فیلمی (barking for life) بوو لە دیداری سینەمای نیگای ژنان لە بەغداد، توانیم خەڵاتی یەكەم باشترین فیلم بەدەستبهێنم".

 

کاردینا خوشکی خانمە هونەرمەند کریستاڵ و خانمە مۆدێل رێژنەیە و بەشداری چەندین کاری هونەری کردوە، لە نێویاندا کورتە فیلمی "فڕینی بەرد".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن