2544 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت بەچى هەواڵێک دڵخۆشت دەکات؟

09:14 - 29/11/2020

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی29-11-2020 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لەڕووی مادییەوە پارەیەکی زۆر بەدەست دەهێنت، خیانەت لەهاوسەرەکەت دەکەیت  ئابڕووت دەچێت و لێی جیادەبیتەوە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
واز لەدرۆ کردن بێنەو کەسێکی ڕاستگۆ بە، چوونە دەرەوەت کەمبکەرەوە، لەناو کەسوکارەکەت ڕێزی خۆت بگرەو ئاگادار بە.


دووانە (5/21 بۆ 6/21)
دووربکەوەرەوە لە دانانی پلان بۆ خۆشەویستەکەت چونکە ئەگەر پێت بزانێت لێت جیادەبێتەوەو تۆش بەرگە ناگریت.


قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
کەسێکی زۆر جوان و بەنرخیت، لەناو هاوڕێکانت زۆر خۆشەویستی، بەڵام متمانە بەهەموو کەسێکیش مەکە، توشی پەتا دەبیت.


شێر (7/23 بۆ 8/22)
هەست بە بێزاری زۆر دەکەیت و مامەڵەی خراپ بەرامبەر هاوسەرکەت دەکەیت، ئازاری جەستەت زۆرەو ناتوانی دەری ببڕیت.


فەریک (8/23 بۆ 9/22)
کەسێکی توڕەیت و بەرگەی ئازار ناگریت، لە هاوسەرەکەت توڕەیت و دەتەوێت لێی جیابیتەوە، تووشی ئازاری سک و گورچیلە دەبیت.


تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
لە گەشتەکەو دەگەڕێیتەو چەند کەسێک سەردانت دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کاتی خۆش بەسەردەبەن.


دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ئەم ماوەیەکە هەست بەخۆشی و ئارامی دەکەیت، لەگەڵ کەسە نزیکەکانت تێکەڵاوی زیاتر دەکەیت و بەختەوەر دەبیت.


کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەمڕۆ هاوڕێیەکت کەسێکی ئازیزی لەدەست دەداتو تۆش سەردانی دەکەیت، لەخوێندنەکەت سەرکەوتوو دەبیت و  دڵخۆش دەبیت.


گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لەسەر شتی سادە زۆر توڕەدەبیت و کەسایەتیت لەکەدار دەکەیت، بیر لە خۆشەویستی مەکەرەوەو گرنگی بەخۆت بە.


سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
پشوویەکی چەند ڕۆژە وەردەگریت و گەشتێک ئەنجامدەدەیت، خۆشەویستەکەت بۆت باشبووەو لێی ڕازیت.


نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
زۆر ستایشی منداڵەکانت مەکە لای کەسوکارت، چونکە دواتر بە خۆپەرست تەماشات دەکەن،  تەندروستیت باش دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن