نرخی نەوت به‌رزبۆوه
08:42 - 29/11/2020
"زه‌مه‌ن"
نرخی نه‌وت لە
بازاڕەکانی جیهاندا لە گۆڕانكاری بەردەوامدایە، لە ئێستادا به‌رمیلێک نەوتی خاوی
برێنت به 48 دۆلار و45 سه‌نته.
سه‌رله‌به‌یانی
دوێنێ شه‌ممه نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا كه‌متر
له نرحی ئه‌مڕۆ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
بەپێی ئاژانسە
ئابورییە جیهانییەکان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی راستەوخۆی بە هەواڵی سەرکەوتنی
هەوڵەکانی ڤاکسینی دژه كۆرۆنا هه‌یه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاوه.
سه‌ره‌تای ئه‌م
مانگه، نرخی نەوت نزمترین ئاستی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا تۆمارکرد، بە جۆرێک
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٣٦ دۆلار و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە
٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.
دوای بڵاوبوونەوە
و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.
لە مانگی ئازاری
ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین
ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.