مارادۆنا كۆچی دوایكرد
07:29 - 25/11/2020
"زەمەن"
ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین و جیهان، دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
رۆژنامه‌ی كلارینی ئه‌رژه‌نتینی بڵاویكرده‌وه،
له شارۆچكه‌ی تیگری به‌یانی چوارشه‌ممه مارادۆنا جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداوه و ئێواره‌ی
ئه‌مڕۆ كۆچی دوایكردووه.
زۆربه‌ی میدیاكانی جیهان، هه‌واڵی مردنی ئه‌فسانه‌كه‌ی
تۆپی پێیان پشتڕاستكردوه‌ته‌وه.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتینیش به فه‌رمی هه‌واڵی مردنی مارادۆنای راگه‌یاند.
هه‌ر به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای مارادۆناوه، سەرۆکی ئەرژەنتین ٣ رۆژ پرسەی لەسەرانسەری وڵاتەکەی راگەیاند.
مارادۆنا سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینی
كردووه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆندیالی 1986، له یانه‌كانی بۆكاجۆنیۆرز و به‌رشه‌لۆنه
و ئیشبیلیه و ناپۆلی یاریكردووه.